به‌ڤیدیۆ: ئه‌و رووناكییه‌ی له‌ئاسمانی سلێمانی ڕوویدا چی بوو؟
وێستگه نیوز-
سه‌رۆكی رێكخراوی فه‌له‌كناسی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه كه له باره‌ی ده‌ركه‌وتنی رووناكییه‌كی "به‌هێز" ده‌دات له ئاسمانی پارێزگاكانی سلێمانی و كه‌ركووك و دیاله ده‌ركه‌وتووه.
شه‌وی رابردوو روناكییه‌كی به‌هێز له‌ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌شاره‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك و خانه‌قین بینرا.
له‌زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه هاوڵاتیان ئه‌و دیارده‌ی روناكییه‌یان بینیوه.
ئه‌ژی چه‌تۆ حه‌سه‌ن، له په‌یجی فه‌رمی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتنی ئه‌و جۆره رووناكییه، به‌و شێوه‌یه فراوانییه نیشانه‌ی سووتانی به‌رده نه‌یزه‌كییه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "سووتانی به‌رده نه‌یزه‌ك ئاساییه و له ئاسمانی هه‌موو شوێنێك رووده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاته‌كه‌ی ده‌ستنیشان ناكرێت و پێشبینی ناكرێت چ كاتێك رووده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی "ته‌نها یه‌ك ڤیدیۆ هه‌یه و له پارێزگای دیاله له كامێرای چاودێری وه‌رگیراوه و ساڵی 2018 به روونی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر هه‌مان شت بێت كه له ئاسمانی سلێمانی و كه‌ركووك بینراوه، هه‌مان دیارده بووه".
PM:01:01:25/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 70025
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت