پۆلیسی سلێمانی وەڵامی کەناڵی ڕوداو دەداتەوە


وێستگە نیوز-

پۆلیسی سلێمانی وەڵامی کەناڵی ڕوداو دەداتەوە و دەڵێت ئەگەر داوای لێىوردن نەکات سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی وەڵامی دەزگای میدیایی ڕوداوی دایەوە و ڕایگەیاند "وەڵاممان دەبێت و سكاڵای یاسایش تۆمار دەكەین، ئەگەر كەناڵی ناوبراو داوای لێبوردن لەپۆلیسی سلێمانی و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی نەكات".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "پۆرتاڵی ڕوداو هەواڵێكی چەواشەكاری بڵاوكردۆتەوە لەسەر هاوڵاتی (هونەری نانەوا) كە سەرلەبەری ئەو ڕاپۆرتە درۆی شاخدارو بوختانە، گوایە (ئاراس) كە ئێستا بەندە برایەكی هونەری كوشتبێت بەناوی (هەرێم) كە ئەمە دوورە لەڕاستییەوەو هونەر برای نیە ناوی هەرێم بێت".

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختیکردوەتەوە "ئاگاداری پۆرتاڵی ڕوداو دەكەینەوە ئەگەر لەسەر ئەم هەواڵە چەواشەكاریانە بەردەوام بێت، ئەوا سكاڵای یاسایی لەدادگا تۆمار دەكەین و پێویستیشە پۆزش بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان بهێننەوەو داوای لێبوردن لەهاوڵاتیان بكەن".

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی


وەڵامێك بۆ ڕاپۆرتە چەواشەكارییەكەی ڕوداو

ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەردەم هاوكاری سەرجەم دەزگاكانی ڕاگەیاندن‌و رۆژنامەنوسان بوین، بەڵام لەكاتێكدا كە هەواڵێكی چەواشەكاریی لەلایەن دەزگایەكی ڕاگەیاندنەوە بڵاودەكرێتەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدارو وەرگرتنی لێدوانی رەسمی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بۆ پشتڕاستكردنەوە یاخود رەتكردنەوەی هەواڵەكە، وە بەپێی گوێدانە بنەماكانی ئیتیكی كاری ڕۆژنامەوانیی.
بۆیە ئێمە وەك پۆلیسی سلێمانی وەڵاممان دەبێت و سكاڵای یاسایش تۆمار دەكەین، ئەگەر كەناڵی ناوبراو داوای لێبوردن لەپۆلیسی سلێمانی و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی نەكات، بەتایبەت لەم كاتەدا كە بانگەشەی هەڵبژاردنەو ڕەنگە ئەم ڕاپۆرتەش بۆ ئەو مەبەستە دروستكرابێت.
ڕۆژی 24-9-2018 ، پۆرتاڵی ڕوداو هەواڵێكی چەواشەكاری بڵاوكردۆتەوە لەسەر هاوڵاتی (هونەری نانەوا) كە سەرلەبەری ئەو ڕاپۆرتە درۆی شاخدارو بوختانە، گوایە (ئاراس) كە ئێستا بەندە برایەكی هونەری كوشتبێت بەناوی (هەرێم) كە ئەمە دوورە لەڕاستییەوەو هونەر برای نیە ناوی هەرێم بێت .

-
ئەو هەواڵەی كە پۆرتاڵی چەواشەكاریی ڕوداو باسی لێوە دەكات كێشەیەكی ترەو هیچ پەیوەندی بەهونەرەوە نیەو تۆمەتباری ئەو كێشەیە دەستگیر كراوەو لەئێستادا سزادراوە.

- لەبارەی بەشێكی تری نوسراوی ناو ڕاپۆرتە چەواشەكارییەكەی ڕوداو كە گوایە تۆمەتبار ئاراس لەكاتی دەستگیركردنی بریندار نەكراوە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی هەمو لایەك ئاگادار دەكاتەوە كە بفەرمون بەسەیركردنی ڕاپۆرتی پزیشكی تۆمەتبار كە لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی بۆی كراوە لەڕۆژی دەستگیركردنی لە 13-9- 2018 و ئاماژە بەبرینداربونی دەكات و هیچ ئەفسەرو كارمەندێكمان بە فیشەك بریندار نەبووە تەنها بریندارییەكی سوكیان هەبووە .

- بۆیە بۆ دواجار ئاگاداری پۆرتاڵی ڕوداو دەكەینەوە ئەگەر لەسەر ئەم هەواڵە چەواشەكاریانە بەردەوام بێت، ئەوا سكاڵای یاسایی لەدادگا تۆمار دەكەین و پێویستیشە پۆزش بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان بهێننەوەو داوای لێبوردن لەهاوڵاتیان بكەن .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان


PM:01:09:24/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 11560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو