هه‌رێمێكی دیكه‌ی سویسرا نیقابی قه‌ده‌غه كرد
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
هه‌رێمی سانت گالن له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سویسرا راپرسییه‌كی سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی نیقاب له شوێنه گشتییه‌كان سازكرد و به‌وه‌ش بووه دووه‌م هه‌رێمی ئه‌و وڵاته كه بڕیار له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی نیقاب بدات.
له راپرسییه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی ئه‌یلولی 2018 له هه‌رێمی سانت گالن له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سویسرا سازكرا، 67%ی به‌شداربوانی راپرسییه‌كه ده‌نگیان به یاسای نوێی قه‌ده‌غه‌كردنی نیقاب له شوێنه گشتییه‌كان دا.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش هه‌رێمی تیچینۆ-ی باشوری ئه‌و وڵاته هه‌مان بڕیاری بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی نیقاب دا و ئه‌مه‌ش به‌پێی چاودێران وا ده‌رده‌كه‌وێت سویسرا نیقاب و جۆره جیاجیاكانی حیجابی ئیسلامیی كردبێته ئامانج.
ئه‌مجاره‌ش هه‌رێمی سانت گالن له كۆتایی ساڵی 2017 یاسایه‌كی ده‌كرد و تیایدا هاتووه كه سزای دارایی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌درێت كه له شوێنه گشییه‌كان به‌جۆرێك روخساریان داده‌پۆشن كه ناتوانرێت بناسرێنه‌وه، ئه‌مه‌شی به مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی گشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی له قه‌ڵه‌مداوه.
په‌رله‌مانی هه‌رێمی سانت گالن به پشتیوانیی حزبه میللی و راستڕه‌وه‌كان یاساكه‌ی ده‌ركردوه و دواتر پارته‌كانی سه‌وز و لاوانی سۆسیالیستی سویسرا داوایانكرد یاساكه بخرێته راپرسییه‌وه.
ساڵی رابردوش حكومه‌تی سویسرا دژایه‌تیی ئه‌وه‌ی كرد له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ی په‌چه قه‌ده‌غه بكرێت و داوایكرد هه‌رێمه‌كان خۆیان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بده‌ن، چاودێرانیش پێشبینی ده‌كه‌ن ساڵی داهاتوو سه‌رجه‌م هه‌رێمه‌كانی سویسرا ده‌نگ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی نیقاب و په‌چه و شێوازه‌كانی حیجاب بده‌ن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پارتی گه‌لی سویسرای راستڕه‌وی توندڕه‌و نزیكه‌ی 100 هه‌زار واژوی كۆكردوه‌ته‌وه بۆ سازكردنی راپرسی له‌سه‌ر هه‌ر پرسێك كه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بیه‌وێت بڕیاری لەسەر بدات.
PM:08:33:23/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2957
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت