رۆژنامه‌یه‌ك: ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی چووه‌ته ئه‌فغانستان
ئەبوبەکر بەغدادی، خه‌لیفه‌ی داعش
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت بڵاویكرده‌وه كه ئەبوبەکر بەغدادی، خه‌لیفه‌ی داعش له خاكی ئێرانه‌وه گه‌یشتوه‌ته ئه‌فغانستان.
رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی گروپه توندڕه‌وه‌كانی پاكستان گه‌یشتنی ئه‌بوبه‌كرد به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی داعشی بۆ ولایه‌تی نه‌نگرهار-ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان دوپاتكردوه‌ته‌وه كه گوایه به خاكی ئێران‌دا په‌ڕیوه‌ته‌وه ئه‌فغانستان.
سه‌ركرده‌ی یه‌كێك له گروپه توندڕه‌وه‌كانی پاكستان كه نه‌یویستوه ناوی بهێنرێت وتویه‌تی: "گواستنه‌وه‌ی به‌غدادی دوای ئه‌وه هاتووه كه سه‌دان چه‌كداری داعش له خاكی ئێران و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردودا گه‌یشتونه‌ته ئه‌فغانستان".
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئێستا زۆربه‌ی داعشه‌كان له هه‌رێمی نه‌نگرهار-ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان جێگیر بوون، ده‌زگای هه‌واڵگریی پاكستانیش ئاگای جموجوڵی چڕی داعشن كه هه‌وڵیانداوه بگه‌نه ناوچه خێڵه‌كییه‌كانی پاكستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌نێو ئه‌وانه‌ی ئێستا له ئه‌فغانستان جێگرین عه‌ره‌ب و غه‌یره عه‌ره‌بن و سه‌رجه‌میان له خاكی سوریاوه هاتون، ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش ئێستا ئه‌وه‌یه له‌مپه‌ر بخه‌نه به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی تالیبان بگه‌نه جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات له ئه‌فغانستان.
ده‌شڵێت كه داعش به‌نیازه ناكۆكی بخاته نێوان پاكستان و ئه‌فغانستان، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی هێرش و پەلامار له خاكی ئه‌و دوو وڵاته‌دا.
له ماوه‌ی رابردودا رێكخراوی داعش چه‌ندین هێرشی كردوه‌ته‌سه‌ر دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی شاری جه‌لال ئاباد-ی ناوه‌ندی ولایه‌تی نه‌نگرهار، له‌وانه ناوه‌ندی په‌رستاری و ئاواره‌كان، ئه‌مه جگه‌له به ئامانجگرتنی گردبونه‌وه‌یه‌ك كه خێڵی شنواری له شاری جه‌لال ئاباد رێكی خستبوو.
PM:03:42:23/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1929
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت