سبه‌ینێ بارزانی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات

‌مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

وێستگه‌ نیوزـ

بڕیاروایه‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ مه‌سعود بارزانی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆك كۆماری عیراق سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ وێستگه‌ نیوز-ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلولی 2018، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات.

وتیشی، مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌ و به‌نیازه‌ بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆببێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22ی ئه‌یلولی 2018، فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پیرمام ڕایگەیاند "کاندیدی ئێمە بۆ سەرۆک کۆمار لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە دەستنیشان دەکرێت و دواتر لەلایەن برادەرانی ئێمە تاوتوێی دەکرێت".

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی وتیشی "ئێمە کە کاندیدی خۆمان هەبێت، واتای ئەوەیە بەرهەم ساڵحمان قبوڵ نییە".

فازل میرانی جەختیشیکردەوە "زۆرن ئەوانەی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت بۆ ئەوەی ببنە کاندیدی پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار بەڵام کەی ئەو بابەتە یەکلایی بوەوە بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت".

کاتژمێر سێی سبەینێ یەکشەمە 23ی ئه‌یلولی 2018، دوا وادەی تۆمار کردنی کاندیدەکانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و تا ئێستاش بەرهەم ساڵح بەهێزترین کاندیدە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە و چاوەڕوان دەکرێت پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کاندیدەکەی خۆی دەستنیشان بکات.

جگه‌له‌ به‌رهه‌م ساڵح، كاندیدی فه‌رمیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كاندیدێكی چاوه‌ڕوانكراوی پارتی دیموكراتی كوردستان، تا ئێستا هه‌ریه‌ك له سروه‌ عه‌بدولواحید، په‌رله‌مانتاری پێشووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عیراق وه‌ك كاندیدی سه‌ربه‌خۆ و و سه‌ردار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری‌ پێشووی‌ گۆڕان وه‌ك كاندیدی سه‌ربه‌خۆ و د.کەمال عەزیز قەیتولی،‌ وه‌ك كوردی‌ فه‌یلی و عومه‌ر به‌رزنجی،‌ باڵیۆزی‌ عیراق له‌ ڤاتیكان له‌سه‌ر پشكی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ و سه‌لیم شوشكه‌یی، له‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ خۆیان بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق كاندید ده‌كه‌ن.

بڕیارە رۆژی سێشەممە 25ی ئەیلولی 2018 پەرلەمانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق کۆببێتەوە.


PM:05:47:22/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 22662 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو