پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی "گه‌وره مافیایه‌كی" راگه‌یاند
مافیاکە لەکاتی دەستگیرکردنیدا
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرایكرد له چه‌ند رۆژی رابردوودا گه‌وره مافیایه‌كیان ده‌ستگیر كردووه كه زیاتر له هه‌شت زمان ده‌زانێت و ده‌یان دۆسییه‌ی تاوانی له‌سه‌ره‌و ئێستاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
نه‌قیب هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "دوای شه‌ش ساڵ لێكۆڵینه‌وه و به‌دوادا گه‌ڕان، دواجار توانیمان ده‌ستی گه‌وره مافیایه‌ك كه‌له‌پچه و زنجیر بكه‌ین".
وتیشی: "ئه‌و مافیایه‌ی ده‌ستگیركراوه، سه‌ركرده‌ی یه‌كێك له گرووپه مافیاكانه كه پێشتر له وڵاته‌كانی توركیا، یۆنان، قوبرس و ئیتاڵیا، كاری نایاسایی كردووه و له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌شێك له‌و وڵاتانه‌وه تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی خراوه‌ته پاڵ، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستڕۆشتوویی و به زه‌بری پاره و به‌رتیلدان خۆی له زنجیر و كه‌له‌پچه‌ی پۆلیسی ئه‌و وڵاتانه رزگار كردووه".
راشیگه‌یاند: "مافیا تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێكی ئه‌ورووپییه و ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌ندازیاری پرۆگرامسازییه له سویسرا و پێش ده‌ستگیركردنیشی قوتابی كۆلێژی ده‌روونناسی بووه، خێزانداره و كوڕێكی هه‌یه، هاوسه‌ره‌كه‌شی كچی یه‌كێك له بازرگانه ناوداره‌كانی فه‌ره‌نسایه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌ی بۆ كاری خراپ و گێرشێوێنی به‌كارهێناوه و نه‌شتوانراوه به ئاسانی ده‌ستگیر بكرێت".
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر وتیشی: "به‌هۆی چه‌ند هاوكارێكیه‌وه چه‌ندینجار گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر و چه‌ندین تاوانی دزی و بڕینی قاسه‌ی له‌ماڵان ئه‌نجامداوه و پاشتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵاتانی توركیا و قوبرس، تا دواجار به‌هۆی به‌دواداچوونه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی هه‌ولێر و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له رێگه‌ی خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایش له هه‌ولێر ده‌ستگیرده‌كرێت و دان به‌وتاوانانه‌دا ده‌نێت كه له هه‌ولێر ئه‌نجامیداون و تا ئێستا زیاتر له هه‌شت دۆسیه‌ی تاوانی له‌سه‌ر ساغ بووه‌ته‌وه".
روونیشیكرده‌وه: "ئه‌و گه‌وره مافیایه خاوه‌نی هه‌شت زمان بووه، هه‌روه‌ها خێزانه‌كه‌ی فه‌ره‌نسییه به‌ڵام ئاگای له كاره تاوانكاره‌كانی ئه‌و نه‌بووه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆش پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆك باندێكی تاوانكاری ئاشكراكرد كه‌له رۆژی 13ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ستگیركراوه.
PM:09:02:21/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 22366
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت