ئێران پێشنیازێكی ئه‌مریكا بۆ گفتوگۆ ره‌تده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئێران پێشنیارەکەی ئەمریکای بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ ره‌تكرده‌وه‌ و و وتی واشنتن بەندەکانی ڕێکەوتنەکەی پێشووی پێشێلکردووە.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەداوە ڕێککەوتنەکەی پێشوو ڕێککەوتنێکی تایبەتی نەبووە و ڕێکەوتنێکی نێودەوڵەتی بووە و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانیش پشتیوانی لێکردووە.

وتیشی: واشنتن بەندەکانی ڕێکەوتنەکەی پێشووی پێشێلکردووە کە لە ساڵێ 2015 دا لە نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا واژۆ کرا.

پێشتر برایان هوک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران وتی: ئەمریکا هەوڵدەدات گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا بکات بۆ واژۆکردنی پەیماننامەیەک لەگەڵ تاران کە بەرنامە ئەتۆمی و موشەکە باڵیستییەکییەکانی و ڕەفتارەکانی لە ناوچەکەدا بگرێتەوە.


هوک وتی "ڕێککەوتنە نوێیەکەی کە هیوادارین لەگەڵ ئێراندا واژۆی بکەین ڕێککەوتنێکی تایبەتی نابێت لەنێوان دوو حکومەتدا وەک ڕێکەوتنەکەی پێشوو. ئێمە هەوڵ دەدەین پەیماننامەیەک واژوو بکەین."

 لە مانگی ئایاری 2018، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران کشایەوە کە ئامانج لێی سنوردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بوو، لەبەرامبەریشدا سزاکانی سەر ئێران لابران، بەڵام ئەمریکا دوای کشانەوەکە هەموو سزاکانی خۆی بەسەر تاراندا سەپاندەوە.


AM:08:17:21/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2445 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت