ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتوو دەستیلەکارکێشایەوە
وێستگە نیوز-
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتوو دەستیلەکارکێشایەوە و
ڕایگەیاند ئەو حزبە چوارچێوەیەکی بەرتەسکی هەیە و بیری نوێ قبوڵناکات.
عهلی
ئیبراهیم عهلی ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو لە دەڤەری بادینان لە کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانیدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەو حزبە ڕاگەیاند و وتی "یەکگرتوو
دروشمی گەورەی هەیە بەڵام لەڕاستیدا نەیتوانیوە تەنانەت لەئاستی ناوخۆ ئەو
دروشمانە جێبەجێبکات".
عەلی
ئیبراهیم وتیشی "یەکگردتوو حزبێکی چوارچێوە بەرتەسکە و دژی بوێری و گۆڕانکاری
و نوێگەرییە و هەرکەسێکی هزر و پرۆژەیەکی نوێی هەبێت یان دوردەخرێتەوە یان پەراوێز
دەخرێت".
ئەو
ئەندامە دەستلەکارکێشاوەی سەرکردایەتی یەکگرتوو ڕونیشێکردەوە ئێستا پەیوەندی بە
هیچ حزبێکەوە نیە و لە داهاتودا بەرنامەی هەر لایەنێکی بەدڵبێت پەیوەندیان
پێوەدەکات.
PM:11:35:14/09/2018
ئهم بابهته 12365
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت