دوكاندارێك له‌به‌رده‌م شاره‌وانی تاران خۆی سوتاند

‌دوكاندارێك له‌به‌رده‌م شاره‌وانی تاران خۆی سوتاند

وێستگه‌ نیوز ـ
پیاوێكی ئێرانی له‌ به‌رده‌م شاره‌وانی شاری تاران ئاگری له‌ خۆی به‌ردا و به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی سووتا.


ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران رایانگه‌یاندووه‌: "ئه‌و بارودۆخه‌ی ئابووری وڵاتی گرتووه‌ته‌وه‌ بووه‌ته‌ هۆی درووستبوونی فشارێكی زۆر له‌سه‌ر دوكانداره‌كه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ دژی شاره‌وانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربریووه‌ چونكه‌ داوای باجێكی زۆریان لێكردووه‌".

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و پیاوه‌ی خۆی سووتاندووه‌ ته‌مه‌نی 45 ساڵانه‌ و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م شاره‌وانی تاران خۆی سووتاندووه‌، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كانی باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانی نه‌یانهێشتووه‌ به‌ته‌واوه‌تی بسوتێ و ئاگره‌كه‌یان كوژاندووه‌ته‌وه‌و به‌قوڵی زۆربه‌ی به‌شه‌كانی جه‌سته‌شی سووتاوه‌.

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان ده‌ڵێن: "ئه‌و پیاوه‌ خاوه‌ن دوكانه‌ و شاره‌وانی داوای لێكردووه‌ بڕی 40 هه‌زار دۆلار باج بدات".

سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش وتوویه‌تی: "شاره‌وانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوكانه‌كه‌ی گۆڕیوه‌ بۆ پیشه‌یه‌كی دیكه‌ داوای باجی لێكردووه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شاره‌وانی باجێكی زۆر له‌ دوكانداره‌كان وه‌رده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مۆڵه‌تی كاره‌ تازه‌كه‌یان ناداتێ".

هــ. ر


AM:11:39:04/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 27929 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو