تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ ئیدلیب هۆشداری ده‌دات

‌دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

وێستگه‌ نیوز ـ
دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هۆشداری دەداتە حکومەتی سوریا له‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر شاری ئیدلب.


لە تویتێکیدا، ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیوویەتی: "بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا نابێت بێباکانە هێرشبکاتە سەر ناوچەی ئیدلب. رووسیا و ئێران هەڵەیەکی کوشندەی مرۆیی دەکەن گەربێتو لەو تراژیدیایە بەشدار بن".

ترەمپ لەبارەی مەترسییەکانی جەنگی ئیدلب دەڵێت: "رەنگە بە سەدان و هەزاران کەس بمرن، رێگە مەدەن ئەمە رووبدات".

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئاڕ تی رووسی، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی بوونە قوربانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە شاری ئیدلب، رایگەیاندووە: "گفتوگۆکان دەستیپێکردووە تا دەرچەیەکی ئارام بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی دروستبکرێت و شارەکە چۆڵبکەن".

ئەمریکا و به‌شێک لە وڵاتانی ئەوروپا، هەڕەشەی هێرشکردنە سەر رژێمەکەی ئەسەد دەکەن ئەگەربێت و چەکی کۆمەڵکوژی بەکاربێت، رووسیا و سووریاش پێیان وایە وڵاتانی رۆژئاوا بەدوای بەهانەدا دەگەڕێن تا هێرشبکەنە سەر سووریا.

ئیدلب دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای سووریا و دواین پێگەی چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنە.

هــ. ر


AM:11:01:04/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو