به‌وێنه...قوباد تاڵه‌بانی له به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی
قوباد تاڵەبانی لەنێو گەنجانی شاری سلێمانیدا
وێسته نیوزـ
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌ركی سه‌را-ی شاری سلێمانیی به‌سه‌ر كرده‌وه و گه‌نجانی شاریش چه‌ند وێنه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵدا گرت.
له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، قوباد تاڵه‌بانی له‌سه‌ر وێنه‌كان نوسیویه‌تی: "بەردەرکی سەرا، لەگەڵ گەنجانی خۆشەویستی شارە حەیاتەکه."
هه‌ر به‌بونه‌ی جەژنی قوربانه‌وه قوباد تاڵه‌بانی په‌یامێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی: "به‌بۆنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه، پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی كوردستانیانی خۆشه‌ویست وسه‌رجه‌م موسلڵمانانی جیهان ده‌كه‌م له‌سه‌رووی هه‌موشیانه‌وه خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و‌پێشمەرگە قارەمانەکان."
ده‌شڵێت: "ئه‌م جه‌زنه ئه‌وكه‌سانه‌مان به‌بیردێنیته‌وه كه به‌قوربانیدان نیشتمانه‌كه‌مانیان پاراست، ئه‌ركی ئێمه‌شه به له‌خۆبرده‌یی و دووركه‌وتنه‌وه له خود په‌رستی و هه‌ڵپه‌رستی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌قامگیر و ئارام دابمه‌زرێنین تا ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بو هه مووان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین."
PM:11:56:21/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 11140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت