به ڤیدیۆ.... ته‌واوی كۆڕی مه‌ریوان وریا قانع لەسەر عه‌لمانیه‌ت و دین
وێستگه نیوز-
سایتی وێستگه نیوز ته‌واوی ڤیدیۆی د.مه‌ریوان وریا قانع نووسه‌ری دیاری كورد بڵاوده‌كاته‌وه كه هه‌فته‌ی رابردوو سه‌باره‌ت به عه‌لمانیه‌ت و دین، پێكدادانی دۆگماكان سازیكرد.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ده‌زگای میدیایی وێستگه، له هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی كۆڕێكی جه‌ماوه‌ری فراوانی بۆ د.مه‌ریوان وریا قانع سازكرد و ته‌وه‌ری باسه‌كه‌شی روونكردنه‌وه‌ی نوێترین كتێبی بوو سه‌باره‌ت به عه‌لمانیه‌ت و دین، كۆڕه‌كه زیاتر له 700 كه‌س له سیاسه‌تمه‌دار و رۆشنبیران ئاماده‌ی بوون و گفتوگۆیه‌كی گه‌رمی له‌نێو هۆڵه‌كه و دواتریش له میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا.
سه‌ره‌تا رۆژنامه‌نووس سیروان غه‌ریب، خاوه‌نی ده‌زگای میدیایی وێستگه رایگه‌یاند، ئه‌مه یه‌كه‌م كۆڕی فیكری ده‌زگاكه‌یانه له كاتێكدا فیكر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له كوردستان پاشه‌كشه‌ی كردووه و مه‌یدانه‌كه‌ی بۆ میدیای بینراو و سۆشیاڵ میدیا جێهێشتووه، هاتنی جه‌ماوه‌ریش بۆ ئه‌م كۆڕه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه واقیعی رۆشنبیری ئێستا له‌وپه‌ڕی پێویستیدایه بۆ فیكر و دیالۆگی جددی.
پاشان نووسه‌ر و رۆشنبیر، رێبین هه‌ردی كه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی كۆڕه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ بوو له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا رایگه‌یاند "ئه‌م كۆڕه‌ی ئێمه په‌یوه‌ندی به ژیانی تاك به تاكمانه‌وه هه‌یه و ره‌نگه په‌یوه‌ندی نزیكی به مێژوویه‌كی درێژ له ئاشتی و پێكداداندا هه‌بێت، ئه‌و مه‌فهومه‌ی كه ئه‌مڕۆ كاك مه‌ریوان باسی ده‌كات په‌یوه‌ندی به ژیانی سیاسی و پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و چاره‌نووسی هه‌موومانه‌وه هه‌یه".
هه‌ردی وتیشی: "ئه‌م گفتوگۆیه بۆ ژیانی سیاسی ئێمه زۆر گرنگه، چونكه ته‌یاری دینی بوژانه‌وه‌ی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و بۆته نوێنه‌رایه‌تی سیاسی و نوێنه‌رایه‌تی به‌شێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌كات".
دواتر مه‌ریوان وریا قانع له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا له‌باسكردنی كتێبه‌كه‌یدا روونیكرده‌وه ئه‌و كتێبه درێژكراوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی 15 ساڵی رابردوویه‌تی، به‌شی یه‌كه‌م به پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌ت ده‌ست پێده‌كات، عه‌لمانیه‌ت په‌یوه‌ندی نێوان دین و ده‌سه‌ڵاته.
مه‌ریوان قانع وتی: "دین ده‌بێت نه‌ك ته‌نها له سیاسه‌ت داببڕێت، به‌ڵكو سنوری كاركردنی بریتییه له ژیانی شه‌خسی، واته په‌یوه‌ندییه‌كی كه‌سی نێوان تاكه كه‌س و خودایه، نه‌ك بۆ ژیانی گشتی بێت، ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی له‌م تێزه‌دا په‌یوه‌ندی به ژیانی دینداری تاكه‌كانه‌وه نییه".
سازكردنی ئەو كۆڕە فیكرییەی دەزگای وێستگە بووە مایەی دەستخۆشی سیاسەتمەدار و رۆشنبیر و رۆژنامەوانان، عوسمان زیندانی، بەرپرسی كۆمیتەی پارێزگای سلێمانی حزبی شیوعی كوردستان كە ئامادەی كۆڕەكە بوو بە ئاماژەدان بەوەی دەزگای میدیایی وێستگە كارێكی باشی بۆ سازكردنی كۆڕێكی لەو شێوەیە كردووە رایگەیاند، زیاتر لە 10 ساڵە كۆڕی فیكری لەم شێوەیە جەماوەری و تێكەڵا لە فیكرە جیاوازەكان نەكراوە، بەتایبەتیش لەم دۆخە سیاسییە ئاڵۆزەی ئێستادا سازكردنی ئەو كۆڕە كارێكی جیاواز بوو، سەرەتایەكی باشە بۆ جوڵاندنی دۆخی رۆشنبیری و گفتوگۆی مەدەنییانە.
موسەننا ئەمین، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كاتی بەشداریكردنی لە گفتوگۆدا سوپاسی وێستگەی كرد بۆ سازكردنی ئەم كۆڕە جەماوەرییە.
هەروەها نووسەر فازیڵ قەرەداغی لە كاتی بەشداریكردن لە گفتوگۆی كۆڕەكە سەرەتا سوپاسی وێستگەی كرد كە ئەم كۆڕەی سازكردووە و جەختیكردەوە كە ماوەیەكی زۆرە كۆڕی لەم جۆرە لەم هۆڵە سازنەكراوە.
بەهەمانشێوە عەبدوڵا رێشاوی نووسەر و رۆژنامەنووس، رایگەیاند دەزگای وێستگە و سایتی وێستگە نیوز هۆڵی رۆشنبریان ئاوەدانكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد لە ساڵانی نەوەدەكانەوە چالاكی فیكری لەم شێوەیە نەكراوە.
PM:09:44:21/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 13100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت