به‌ڤیدیۆ..ته‌له‌فۆن بۆ وه‌زیر بكه‌ی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌كه‌م
وێستگه نیوزـ
گرته ڤیدیۆییه‌كه وه‌ك توانج و نمایش وایه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی واسته‌وه یاسا جیبه‌جێ ناكرێت.
كه‌ناڵی ئه‌لجه‌دید-ی لوبنانی له‌و توانجه‌دا ویستویه‌تی ئه‌وه بخاته روو كه به‌هۆی واسته‌وه، یاسا جێبه‌جێ ناكرێت، ئه‌وه‌ش كاتێك كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌سه‌ر نه‌به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تی خانمێك راده‌گرێت و ده‌یه‌وێت غه‌رامه‌ی بكات.
خانمه‌كه ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌فسه‌رێك ده‌كات و ئه‌ویش به كارمه‌نده‌كه ده‌ڵێت كه غه‌رامه‌ی نه‌كات، ئه‌ویش ده‌ڵێت فه‌رمانته گه‌وره‌م، دواتر كارمه‌نده‌كه ئه‌مه‌ی پێ قبوڵ ناكرێت و ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌فسه‌رێكی پله به‌رزتر ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌مه یاسایه و غه‌رامه‌ی بكه.
خانمه‌كه به‌مه رازی نابێت و ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌فسه‌رێكی پله به‌رزتر ده‌كات و ئه‌ویش به كارمه‌نده‌كه ده‌ڵێت غه‌رامه‌ی مه‌كه، به‌وجۆره ته‌له‌فۆن و ته‌له‌فۆن كاری ده‌ڕوات تا خانمه‌كه ته‌له‌فۆن بۆ گه‌وره‌ترین ئه‌فسه‌ر به پله‌ی لیوا ده‌كات.
لیوا به كارمه‌نده‌كه ده‌ڵێت غه‌رامه‌ی مه‌كه، ئه‌ویش ده‌ڵێت فه‌رمانته گه‌وره‌م، به‌ڵام هه‌ر پێی قبوڵ ناكرێت، ده‌یه‌وێت ته‌له‌فۆنی زیاتر بكات، به‌ڵام خانمه‌كه پێی ده‌ڵێت، بۆ وه‌زیری بكه‌ی، بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌كه‌م، بۆیه ناچار كارمه‌نده‌كه وازی لێده‌هێنێت و ده‌ڵێت فه‌رموو بڕۆ.
PM:05:00:20/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 22071
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت