ئه‌مڕۆ به ره‌سمی رێگای كه‌ركوك- هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
رێگای پردێ
وێستگه نیوز ـ
دوای 306 رۆژ داخستنی به‌هۆی روداوه‌كانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی ئابی 2018، رێگه‌ی (پردی پردێ) له نێوان هه‌ولێر و كه‌ركوك به ره‌سمی بكرێته‌وه.
وابڕیاره ئه‌مڕۆ كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌به‌یانی پردی نێوان ئه‌و دوو شاره به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی هه‌رێم و به‌غدا به‌ڕوی هاوڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه.
دوێنێش وه‌فدێك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی پرده‌كه‌ی پردێ-یان كردووه و دواتر له‌گه‌ڵ راكان سه‌عید جبوری پارێزگاری كه‌ركوكدا كۆبوونه‌وه و بڕیاریاندا به دانانی دوو خاڵی گومرگی.
خاڵه گومرگییه‌كان له نێوان رێگای هه‌ولێر- كه‌ركوك و كه‌ركوك-سلێمانی ده‌بێت هه‌ر كاڵایه‌كی هاتوو و رۆیشتوو به بڕی سه‌دا 5 گومرگ ده‌كرێت، له‌و بڕه‌ش سه‌دا 1ی بۆ پارێزگای كه‌ركوكه و سه‌دا 4ی بۆ حكومه‌تی به‌غدایه.
هونه‌ر نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێگه‌وبانی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "تێچووی كردنه‌وه‌ی رێگه‌كه 220 ملیۆن دینار بووه و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و سندوقی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی له‌و پرسه‌دا هاوكاربوون".
بۆ چاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی پرده‌كه‌وه و كۆنكرێتكردنی وه‌ك پێشووتر، پرده‌كه 750 ملیۆن دیناری پێویسته و حكومه‌تی عیراق و سندوقی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ماهه‌نگ ده‌بن و هه‌رێمی كوردستانیش هاوكارده‌بێت تا له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌شت مانگدا چاك بكرێته‌وه.
هاوكات بازگه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق كه له نزیك پردێ دانراوه و كاره‌كانی ته‌واوبووه، به‌جۆرێكه بازگه‌ی چوون بۆ كه‌ركوك به‌ده‌ست پۆلیسی فیدراڵی و بازگه‌ی هاتن بۆ هه‌ولێریش له‌ده‌ست پۆلیس و ئاسیشی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه و به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی لایه‌كی پرده‌كه‌ی ناحیه‌ی پردێ، هاتوچۆكردن به‌سه‌ر ڕێگای كه‌ركوك-هه‌ولێردا ناكرێت، شۆفێرانیش ناچارن رێگایه‌كی دوورتر ببڕن تا بگه‌ن به هه‌ولێر كه به‌هۆی خراپی ئه‌و رێگایانه‌وه رۆژانه رووداوی هاتوچۆ رووده‌ده‌ن.
AM:08:30:19/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت