كهبابچییهكی توركیا به‌مجۆره پشتیوانی له دراوی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات
وێستگه نیوزـ
دوای دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركیا، چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی جۆراوجۆر له‌و وڵاته بۆ پشتیوانیكردن له بانگهێشته‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ستیپێكردوه.
ئه‌مجاره كهبابچییهك له باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیا بڕیاریداوه كه‌باب به‌خۆڕایی بداته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پسوڵه‌یه‌كی پیشان بده‌ن دۆلاره‌كانیان به لیره گۆڕیوه‌ته‌وه، جا بڕه‌كه‌ی هه‌رچه‌ند بێت.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه هاوڵاتیانی توركیا ئه‌و پشتیوانییه ده‌رببڕن، پێشتریش خاوه‌ن هۆتێلێك سێ رۆژ به‌خۆڕایی ژوره‌كانی هۆتێله‌كه‌ی ده‌دا به هه‌ر كه‌سێك كه دۆلاری بۆ لیره بگۆڕیایهتهوه.
له هه‌ڵوێستێكی دیكه‌شدا چه‌ند شۆفێرێكی پاسی بچوكیش رێكلامیان به جامهكانیانهوه هه‌ڵواسی بوو و ئه‌وانیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه ئه‌وه پسوڵه‌یه‌كی گۆڕینه‌وه‌ی دۆلاری پێ بوایه به خۆڕایی سه‌ریان ده‌خست له شوێنێكی دیكه‌ش كۆگایه‌كی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان هێدفغۆن و شه‌حن و باتری و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی به‌خۆڕایی ده‌دا به‌و كه‌سانه‌ی دۆلاره‌كانیان خه‌رج ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌نه لیره.
هاوكات چه‌ند خوێندكارێكی عیراقی كه له توركیا ده‌خوێنن پشتیوانی‌یان بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ربڕی و به ئاڵای عیراقه‌وه رویان له بانكه‌كانی ئه‌و وڵاته كرد و دۆلاره‌كانیان به لیره گۆڕییه‌وه.
هه‌ینیی رابردوو، ئه‌ردۆغان داوای له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد دۆلاره خهوتوهكانیان ده‌ربهێنن و بیخه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه و بیگۆڕنه‌وه به لیره، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی سزاكانی دۆناڵد تره‌مپ بۆسه‌ر توركیا، به‌های لیره نزمترین ئاستی له‌ماوه‌ی 17 ساڵی رابردودا تۆمار كرد و بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ئاستی 7 لیرەی تورکی.
له 9ی كانونی یه‌كه‌می 2016، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆن-ی ئه‌مریكییان له توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خستیانه ژێر مانه‌وه‌ی ناچاری، ئه‌مه‌ش گرژیی خسته نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا.
به‌رپرسانی توركیا تۆمه‌تی سیخوڕیان داوه‌ته پاڵ ئه‌و قه‌شه‌یه كه ماوه‌ی زیاترله 20 ساڵه له توركیا ده‌ژی و ده‌ڵێن كه گوایه سیخوڕیی بۆ فه‌تحوڵا گوله‌ن و لایه‌نگریی بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه، له‌بری زیندانیكردنیشی، توركیا ئه‌و قه‌شه ئه‌مریكییه‌ی خستوه‌ته‌ژێر مانه‌وه‌ی ناچارییه‌وه.
له تویتێكدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر كردویه‌تی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا نوسیویه‌تی: "هیچ نادهینە توركیا بۆ ئازادكردنی قه‌شه ئه‌ندرۆ برانسن، به‌ڵكو له بری ئه‌وه توركیا ته‌نگ به توركیا هه‌ڵده‌چنین و دهیخنكێنین".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا قه‌شه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌شی به "بارمته‌یه‌كی نیشتمانیی مه‌زن" وه‌سفكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه توركیا ئه‌و قه‌شه‌یه‌ی ئه‌مریكای ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه.
رۆژی پێنجشه‌ممه ستیڤن منوشین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای زیاتری به‌سه‌ر توركیا كرد ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره په‌له له ئازادكردنی قه‌شه ئه‌ندرۆ نه‌كات.
پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیبوی: "به‌ھۆی ده‌ستگیركردنی قه‌شه ئه‌ندرێو برۆ‌نسن كه پیاوێكی كریستیانی گه‌وره و باوكی خێزانێكی شاھانه‌یه، ئه‌مریكا سزای قورس به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنێت. پێویسته ئه‌م پیاوه باوه‌ڕداره بێتاوانه ده‌ستبه‌جێ رزگار بكرێ".
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەرپەرچی توندی ئەمریکای دایەوە و داوای لە گەلی تورکیا کرد ئاڵتون و دراوە بیانییەکانیان بگۆڕن بۆ لیرەی تورکی.
PM:02:02:17/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 14238
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت