ئێران: هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیمان سه‌باره‌ت به سه‌ردانی عه‌بادی بۆ تاران پێنه‌گه‌یشتوه
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیی سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ تاران پێنه‌گه‌یشتوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی روسیاتوده‌ی، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندوه كه ئاگاداری ئه‌وه نییه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی ئێران بكات.
وتیشی: هیچ هه‌واڵێك یان راگه‌یه‌ندراوێكم له‌وباره‌یه‌وه پێ نه‌گه‌یشتوه".
رۆژی شه‌ممه جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، په‌رله‌مانتاری پێشووی عیراق و سه‌ركرده له ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی رایگه‌یاندبوو كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌نیازه سه‌ردانی توركیا و ئێران بكات.
سه‌ركرده‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا وتبوی كه دیارترین ئه‌و دۆسیانه‌ی عه‌بادی له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا باسی ده‌كات، دۆسیه‌ی ئاوه كه به شێوه‌یه‌كی خراپ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ كردوه، ئه‌مه جگه‌له دۆسیه‌ی كاره‌با له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته.
PM:10:01:11/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت