ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت
دابەشکردنی مووچە دەستیپێکردەوە
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی خشته‌ی نوێی مووچه‌ی راگه‌یاند و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی ته‌مموزی 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، ده‌ڵێت: "رۆژی پێنجشه‌ممه 19ی ته‌مموزی 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت، هه‌روه‌ها رۆژی یه‌كشه‌ممه 22ی ته‌مموزی 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌شده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی دووشه‌ممه 23ی ته‌مموزی 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابه‌شده‌كرێت، رۆژی سێشه‌ممه 24ی ته‌مموزی 2018، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 26 و 27 ته‌مموزی 2018، مووچه‌ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و لیواكانی نه‌وت و غاز دابه‌شده‌كرێت، رۆژی یه‌كشه‌ممه 29ی ته‌مموزی 2018، مووچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت و به‌مه‌ش كۆتایی دێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان.
ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی 3ی ئەم مانگەدا وەزارەتی دارایی لیستێکی تری مووچەی بڵاو کردەوە و بەم لیستەی ئێستاش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دێت.
هــ. ر
AM:08:29:19/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 3674
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت