پوتن یه‌ك كاتژمێر تره‌مپی له چاوه‌ڕوانیدا هێشته‌وه
ئۆتۆمبیلە لیمۆزینەکەی پوتن لە هلسنکی پایتەختی فینلاند
وێستگه نیوزـ
كۆبونه‌وه‌ی نێوان ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌میشه ده‌بێته مشت‌ومڕ و مایه‌ی سه‌رنجی میدیاكان.
ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره پوتن به تره‌مپی كرد، ئه‌وه بوو سه‌رۆكی روسیا یه‌ك كاتژمێر له واده‌ی دیاریكراوی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكاییه‌كه‌ی له فینلاند دواكه‌وت و وایكرد تره‌مپ یه‌ك كاتژمێر چاوه‌ڕوانی بكات.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست-ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه پوتن به ئۆتۆمبیلێكیش به‌ره‌و كۆبونه‌وه‌كه رۆیشتووه زۆر له‌وه‌ی تره‌مپ گرانبه‌هاتر بووه، دوای گه‌یشتنیشی ئینجا چوه‌ته شوێنی دیاریكراوی كۆبونه‌وه‌كه لە کۆشکی سەرۆکایەتیی فینلاند، پاشان تره‌مپ دوای 20 خوله‌ك گه‌یشتوەتە شوێنەکە و ده‌ستیان به كۆبونه‌وه‌كه كردوه.
به‌پێی رۆژنامه‌كه، فڕۆكه‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتن یه‌ك كاتژمێر دره‌نگتر له هلسنكی پایته‌ختی فینلاند نیشتوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ دابه‌زیندا پوتن به‌خێرایی و هه‌ر له‌سه‌ر پلیكانه‌ی فڕۆكه‌كه چاكه‌ته‌كه‌ی لابردوه و خۆی كردوه به ئۆتۆمبیله لیمۆزینه‌كه‌یدا كه دروستكراوی وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌تی.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت ئه‌مه كاری یه‌كه‌مجاری پوتن نییه، به‌ڵكو سه‌رۆكی روسیا ئه‌و خۆدواخستنه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌رۆكی وڵاتانی دیكه كردوه و ئه‌مجاره‌ش بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا یه‌ك كاتژمێر له واده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی دواكه‌وتوه و بۆ پیشاندانی هه‌یبه‌تی خۆشی به ئۆتۆمبیله لیمۆزینه‌كه‌یه‌وه به شه‌قامه داخراوه‌كانی هلسینكیدا رۆیشتوه.
درێژیی ئۆتۆمبیله لیمۆزینه‌كه‌ی پوتن كه به "دڕنده" ناسراوه، 6 مه‌تر و 70 سانتیمه‌تره و به‌رزییه‌كه‌ی یه‌ك مه‌تر و 60 سانتیمه‌تره، پوتن بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی له‌مانگی ئایاری رابردوو به‌كارهێنا، ئه‌وكاته‌ی كه بۆ ولایه‌تێكی نوێی سه‌رۆكایه‌تی سوێندنی یاسایی خوارد و له‌وكاته‌وه ده‌ستبه‌رداری ئۆتۆمبیله درێژه‌كه‌ی بووه كه له‌جۆری مارسیدس بوو.
پێشتریش كۆشكی كرملین ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی كردبوه مه‌ته‌ڵ نه‌یویتوه جۆره‌كه‌ی چییه، له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پوتن چ جۆره ئۆتۆمبیلێك له فینلاند به‌كارده‌هێنێت، دیمیتری بیسكۆڤ، وته‌بێژی پوتن وتبوی: "خۆتان ده‌یبنن".\
PM:09:30:17/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 6130
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت