گروپێكی نزیك له‌ حزبی دیموكراتی ئێران ئه‌ندامێكی باڵای سوپای پاسدارانیان كوشت


وێستگه‌ نیوز ـ
گروپی هەڵۆکانی زاگرۆس، كه‌ نزیكن له‌ حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسدارانی لە شاری پیرانشار سەر بە پارێزگای ئورمیە گرته‌ ئەستۆ.


بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر 8:30 خوله‌كی شەوی رابردوو، چەند کەسێکی چەکدار لە پیرانشر هێرشیان کردە سەر ئەندامێکی سوپای پاسداران بە ناوی حوسێن شوانکارە و داویانە بەر دەستڕێژی گوللـە و لەئاکامدا کوژراوه‌.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن شوانکارە، خەڵکی پیرانشار و ئەندامی فەرمی سوپای پاسداران بووە کە "لە تیرۆری دەیان کادر و پێشمەرگەی حزبەکانی رۆژهەڵات لەناو خاکی باشووری کوردستان دەستی هەبووە".

گروپی هەڵۆکانی زاگرۆس کە گروپێکی چەکداری نزیک لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه‌، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتووەتە ئەستۆ.

هــ. ر


AM:08:42:12/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 1920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو