ناسنامەی سووتاوەكانی رووداوەكەی سلێمانی- دوكان ئاشكرابوو
وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییە سووتاوانەی لەسەر رێگەی سلێمانی- دوكان سێ كەس بوون، دوانیان گیانیان لە دەستداوە كە دانیشتووی گەرەكی سەرچنارن و بە ڕەگەز عەرەبن.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، دەركەوتووە هەردوو هاوڵاتی (ع،ف، ص) و (س،ف ،ص) كە دانیشتوی گەرەِكی شەهیدانی سەرچنارن لەشاری سلێمانی و بەڕەگەز عەرەبن بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبیلێكەوە گیانیان لەدەستداوە هەروەها (س ،ش ،ف ) كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە و بەڕەگەز عەرەبە بریندارە و باری تەندروستی ناجێگیرە .
پێشتریش بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسی سلێمانی لهلاپهڕهی تایبهتیی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی فهیسیبوك بڵاویكردهوه، لەسەر ڕێگای دوكان – سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری( كیا –ژمارە بەغدا ) كە سێ سەرنشینی تێدا بوو لەئەنجامی وەرگەڕانی گڕی گرت و بەهۆیەوە سەرجەم سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەكە سوتان و دوانیان گیانی لەدەستدا بریندارێكیش ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا.
پ.ج
PM:05:15:22/06/2018
ئهم بابهته 20298
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت