دوای گه‌یشتنی هه‌واڵ به هێزه‌كانی پۆلیسی به‌ریتانیا به‌هۆی بوونی پیاوێك له وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ری له‌نده‌ن-ی پایته‌ختدا كه ده‌وترێت بۆمبێكی پێیه، وێستگه‌كه داخرا.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانی پۆلیسی به‌رتیانیا وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری چارینگ كرۆس-یان له له‌نده‌نی پایته‌خت داخستووه و سه‌رنشینه‌كانیان لێ چۆڵ كردوه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه كه‌سێك له‌سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به بۆمبێكه‌وه وه‌ستاوه، هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی به‌ریتانیا رایگه‌یاندوه كه هێزه‌كانی پۆلیس له وێستگه‌كه‌ن و سه‌رقاڵی چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه‌ن.
AM:09:50:22/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 3002
جار خوێنراوه‌ته‌وه