پەرلەمانتارێکی پارتی: جیاكردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی دەنگەکان بە دەستی ئاساییە
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت پێویست بوو دادگای فیدراڵی بڕگه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ره‌تبكاته‌وه، بۆ جیاكردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كیش له ده‌نگه‌كان ئاساییه.
مەدحەت محمود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا له به‌غدا رایگەیاند، دانیشتنی پەرلەمانی عیراق کە لە 6ی حوزەیراندا ئەنجامدرا دەستورییە و ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکان کارێکی دروستە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە و ئاوارەکان بەهەدەردانی دەنگی دەنگدەرانە.
ئەوەشی راگەیاند، بریارەکانی دادگای فیدراڵی ئیلزامیە، پێویستە هەموو دەسەڵاتەکان پێوەی پاپەندبن.
له‌و باره‌یه‌وه ئیسلام حسێن، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له‌ده‌سه‌ڵاتی قه‌زادایه كه رێژه‌یه‌ك له ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست جیابكرێنه‌وه، به‌ڵام ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی تایبه‌ت ئه‌وه شه‌رمه‌زاری بوو، له‌به‌رئه‌وه پێویست بوو ئه‌و بڕگه‌یه هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
دوای هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری په‌رله‌مانی عیراق، هه‌ندێك لایه‌نی عیراقی و كوردی ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه ساخته‌كاری كراوه، دواتر په‌رله‌مانی عیراق یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌موار كرده‌وه و بڕیاریدا به ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت و جیاكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، ئه‌ندامانی كۆمسیۆنیشی له‌كاركردن راگرت.
دوای ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌رله‌مان، سه‌رۆك كۆماری عیراق و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و پارتی دیموكراتی كوردستان تانه‌یان له یاساكه گرت.
هــ. ر
AM:10:50:21/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 22570
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت