رای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌شداریكردنیان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێیان باشه ئیسلامییه‌كان به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام تائێستا بڕیاری كۆتاییان نه‌داوه كه له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو به یه‌ك لیست به‌شداربن.
كامیل مه‌حمود، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مه‌كته‌بی سیاسی‌یان كردووه و بڕیاردراوه بۆ هاوپه‌یمانی ئیسلامی، هێزه ئیسلامییه‌كان پێكه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵیان ئاگادار كردۆته‌وه.
ناوبراو روونیكرده‌وه، له‌چوارچێوه‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییش، پێیان باشه شه‌ش حزبه‌كه، هاوپه‌یمانی بكه‌ن، ئه‌وانیش ئاماده‌ن بۆ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی هاوپه‌یمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنیان به یه‌ك لیست له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، وته‌بێژی بزووتنه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تائێستا بڕیاری كۆتاییان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌داوه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌به‌رده‌میان كراوه‌یه.
بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق بزووتنه‌وه به چه‌ند كاندیدێك به‌شداری لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی هیچ كاندیدێكیان ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بێنن.
به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، ئه‌مڕۆ دوا واده‌یه بۆ تۆماركردنی هاوپه‌یمانییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه تائێستا ته‌نها یه‌ك هاوپه‌یمانی له‌نێوان حزبه‌كانی سۆسیالیست و كرێكاران و ره‌نجده‌ران و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی تۆماركراوه، نازانرێت ئایا كۆمسیۆن واده‌ی به‌ستنی هاوپه‌یمانییه‌كان درێژ ده‌كاته‌وه یان نا.
هــ. ر
PM:01:29:20/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 1964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت