‌گۆڕان و كۆمه‌ڵ: هه‌وڵدان بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ گشتی‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز-

بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ رایده‌گه‌یه‌نن "كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌دوای دوو ساڵ په‌كخستنی به‌و شێوازه‌ی ئێستا ‌و هه‌وڵه‌كان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی گشتی ‌و به‌كارهێنانی په‌رله‌مان بۆ شه‌رعیه‌تدان به‌ بڕیاره‌ كه‌سی و حیزبیه‌كانیان ‌و پێشێلكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافی هاوڵاتیان، گورزێكی كوشنده‌ی دیكه‌یه‌ له‌ خه‌ون و ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌موو ئه‌و  هه‌وڵ و هه‌نگاوانه‌ به‌ ته‌واوی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌".

بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ هاوبه‌شدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌ رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆ گه‌لی‌ كورد له‌ باشوری كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی جدیدایه‌ كه‌ دوور نییه‌ ببێته‌ مایه‌ی له‌ده‌ستدانی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌فیڕۆدانی خوێن و فرمێسكی هه‌زاران تێكۆشه‌ر و قوربانیانی خه‌ڵكی كوردستان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش له‌ ئه‌نجامی بڕیاری سیاسی نادروست و به‌هه‌ندنه‌گرتنی مه‌ترسییه‌كان و گه‌ڕانه‌ به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حیزبیدا، یه‌كێك له‌و بڕیاره‌ هه‌ڵه‌ و مه‌ترسیدارانه‌ش ره‌تكردنه‌وه‌ی داوا و ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هه‌وڵه‌ ناوخۆییه‌كان و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بوو له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا به‌بێ‌ زه‌مینه‌سازی.

گۆڕان و كۆمه‌ڵ باسیان له‌وه‌كردووه‌ "بڕیاردان له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی  چه‌ند حیزبێكی كوردستان، كه‌ هه‌ر رۆژه‌ی له‌ژێر ناوێكی داتاشراوه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ون، به‌بێ‌ گوێدانه‌ یه‌كڕیزیی نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌یی، هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره‌ له‌سه‌ر دواڕۆژی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌م هه‌نگاوه‌یان بوه‌ته‌ مایه‌ی په‌راوێز خستنی رۆڵی دامه‌زراوه‌ شه‌رعیه‌كانی كوردستان".

هه‌روه‌ها جه‌ختیان كردۆته‌وه‌ "كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌دوای دوو ساڵ په‌كخستنی به‌و شێوازه‌ی ئێستا ‌و هه‌وڵه‌كانیان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی گشتی ‌و به‌كارهێنانی په‌رله‌مان بۆ شه‌رعیه‌تدان به‌ بڕیاره‌ كه‌سی و حیزبیه‌كانیان ‌و پێشێلكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافی هاوڵاتیان، گورزێكی كوشنده‌ی دیكه‌یه‌ له‌ خه‌ون و ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌موو ئه‌و  هه‌وڵ و هه‌نگاوانه‌ به‌ ته‌واوی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "ئێمه‌ له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ سێ یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق پێكده‌هێنین ‌و  نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین، رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبانه‌ به‌رپرسیارن له‌ هه‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه‌ له‌ ئه‌نجامی بڕیاری هه‌ڵه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ روبه‌ڕوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێته‌وه‌. له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی عێراقیش پێویسته‌ هیچ هه‌نگاوێك نه‌نێت كه‌ ببێته‌ مایه‌ی تێكدانی ئارامی‌و خوێنڕژانی هاوڵاتیان، به‌ڵكو گفتوگۆو دانوستان تاكه‌ رێگای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی  فیدراڵیه‌".

دەقی راگەیەنراوەکە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
راگەیەنراوێك بۆ ڕای گشتی
ئەمڕۆ گەلەكەمان لە باشوری كوردستان لەبەردەم مەترسییەكی جدیدایە، كە دور نیە ببێتە مایەی لەدەستدانی دەستكەوتەكانمان و بەفیڕۆدانی خوێن و فرمێسكی هەزاران تێكۆشەر و قوربانیانی خەڵكی كوردستان. هەموو ئەو مەترسیانەش لە ئەنجامی بڕیاری سیاسی نادروست و بەهەندنەگرتنی مەترسییەكان و گەڕانە بەدوای بەرژەوەندی كەسی و حیزبی دا. یەكێك لەو بڕیارە هەڵەو مەترسیدارانەش رەتكردنەوەی داواو دەستپێشخەری كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەوڵە ناوخۆییەكان و ئەنجامدانی ریفراندۆم بو لەم هەلومەرجەدا بەبێ‌ زەمینەسازی.
بڕیاردان لەلایەن سەركردایەتی  چەند حیزبێكی كوردستان، كە هەر رۆژەی لەژێر ناوێكی داتاشراوەوە دەردەكەون، بەبێ‌ گوێدانە یەكڕیزیی نیشتمانی و بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی، هەنگاوێكی مەترسیدارە لەسەر دواڕۆژی گەلەكەمان، ئەم هەنگاوەیان بوەتە مایەی پەراوێز خستنی رۆڵی دامەزراوە شەرعیەكانی كوردستان. كاراكردنەوەی پەرلەمان لەدوای دو ساڵ پەكخستنی بەو شێوازەی ئێستا‌و هەوڵەكانیان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی گشتی‌و بەكارهێنانی پەرلەمان بۆ شەرعیەتدان بە بڕیارە كەسی و حیزبیەكانیان‌و پێشێلكردنی بنەماكانی دیموكراسی و مافی هاوڵاتیان، گورزێكی كوشندەی دیكەیە لە خەون و ئامانجەكانی گەلەكەمان. بۆیە ئێمە هەموو ئەو  هەوڵ و هەنگاوانە بە تەواوی رەتدەكەینەوە.

ئێمە لە كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ، كە سێ یەكی پەرلەمانی كوردستانی عێراق پێكدەهێنین‌و ، نوێنەرایەتی رێژەیەكی بەرچاوی خەڵكی كوردستان دەكەین ، رایدەگەیەنین كە سەركردایەتی ئەو حیزبانە بەرپرسیارن لە هەر مەترسی و هەڕەشەیەك كە لە ئەنجامی بڕیاری هەڵەی ئەوانەوە روبەڕوی خەڵكی كوردستان دەبێتەوە. لەسەر حكومەتی فیدراڵی عێراقیش پێویستە هیچ هەنگاوێك نەنێت كە ببێتە مایەی تێكدانی ئارامی‌و خوێنڕژانی هاوڵاتیان، بەڵكو گفتوگۆو دانوستان تاكە رێگای چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی  فیدراڵیە.
                      بزوتنەوەی گۆڕان                                       كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان         
                                                         



PM:04:26:12/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




زۆرترین خوێندراو