وهزارهتی كشتوكاڵ هاوردەکردنی دوو جۆرە گۆشتی قەدەغە کرد
هاوردەکردنی گۆشتی هیندی قەدەغەکرا
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی كشتوكاڵ چەند بڕیارێكی سەبارەت بە قەدەغەكردنی گۆشتی هیندی و هاوردەكردنی ئاژەڵ و مریشكی بەستوو دەرکرد.
وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە ئاشکرایکردووە، رێباز حەملان، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وەكالەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كردووە کە هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری بە وەكالەت و بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەری كەرەنتینە و پلان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە، لەمڕۆوە مۆڵەتی هاوردەكردنی گۆشتی گامێشی هیندی قەدەغەدەکرێت.
هەروەک بڕیاریش دراوە بە زیادكردنی پشكی پارێزگاكان لە هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو و مریشكی بەستوو بە رێژەی لە سەدا 100 بۆ پشكی تەرخانكراو، ئەوەش تەنها بۆ هەردوو مانگی حوزەیران و تەمووزی 2018یە.
هــ. ر
PM:06:06:03/06/2018
ئهم بابهته 2442
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت