13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یوتیوب كه‌وته‌كار
وێستگه نیوز –
13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب یه‌كه‌م گرته‌ی ڤیدیۆیی له‌لایه‌ن سێ لاوه‌وه بڵاوكرده‌وه و دوای چه‌ند ساڵێكی كه‌م بووه گه‌وره‌ترین سه‌كۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی له تۆڕی ئینته‌رنێتدا.
له 23ی نیسانی 2005دا جاوید كه‌ریم لاوی ئه‌مریكی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كورتی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب بڵاوكرده‌وه كه ماوه‌كه‌ی 18 چركه بوو و تیایدا یه‌كێك له دامه‌زراندنی تۆڕه‌كه له‌ناو باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵان ده‌ركه‌وتووه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه به‌ناوی "Me at the Zoo من له باخچه‌ی ئاژه‌ڵان" بڵاوكرایه‌وه، جاوید كه‌ریم باس له بۆچوونه‌كانی سه‌باره‌ت به باخچه‌كه و به‌تایبه‌تی به‌شی ئاژه‌ڵی فیل ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م گرته‌ی ڤیدیۆییه كه له تۆڕه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ڵام ته‌نها 48 ملیۆن جار بینراوه كه به‌راورد به گرته ڤیدۆییهكانی تر كه‌م بینراوه.
جاوید كه‌ریم، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی پێگه‌كه رایگه‌یاند كه بیرۆكه‌ی دانانی پێگه‌یه‌كی له‌وجۆره گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ساڵی 2004 به‌تایبه‌ت دوای زریانی تسۆنامی ئیندۆنیسیا كه بووه‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 250 هه‌زار كه‌س، ئه‌مه جگه‌له رووداوه‌كه‌ی جانێت جاكسۆن-ی ئه‌مریكی له یه‌كه‌م نمایشی سوپه‌ر پاوڵدا.
له‌و باره‌یه‌وه جاوید وتویه‌تی كه ئه‌و دوو رووداوه گه‌وره‌یه روویان دا و هیچ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییش له ئینته‌رنێت له‌سه‌ریان نه‌بوو، هه‌ربۆیه بیركرایه‌وه له‌وه‌ی پێگه‌یه بۆ دانانی گرته‌ی ڤیدۆیی دابمه‌زرێنن.
جاوید له‌گه‌ڵ دوو گه‌نجه‌كه‌ی تردا بۆ ماوه‌ی ساڵێك خاوه‌نی یوتیوب بوو، دواتر له به‌رامبه‌ر 1.65 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی فرۆشتیان به كۆمپانیای گوگڵ.
PM:11:53:24/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 5880
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت