مه‌لا به‌ختیار: ئه‌گه‌ر كه‌رامه‌تی یه‌كێتی بریندار بكرێ، جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دێنه سه‌ر جاده‌و به‌رگری ده‌كه‌ن
مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
وێستگه نیوز-
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه، ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه‌یان ئه‌و په‌یامه‌ی گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر كه‌رامه‌تی یه‌كێتی بریندار بكرێ، دێنه سه‌ر جاده‌و به‌رگری له حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه وێنه‌ی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، ئه‌م قسانه‌ی مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا هات له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی كه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 19/4 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی، به‌رێوه‌چوو.
مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، ئه‌و ئاپۆڕایه‌ی جه‌ماوه‌ر له كه‌ركوك‌و سلێمانی‌و ئه‌مڕۆش له‌هه‌ولێر په‌یامی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی گه‌یاند كه ئه‌گه‌ر كه‌رامه‌تی یه‌كێتی بریندار بكرێ، دێنه سه‌ر جاده‌و به‌رگری له حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، جۆش‌و خرۆشی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی هاتونه‌ته‌وه مه‌یدان‌و یه‌كێتیه‌كه‌یان ده‌پارێزن‌و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی بۆ چاره‌نوسی یه‌كێتی هاتۆته پێشه‌نگ‌و ڕه‌خنه‌و گله‌ییه‌كان بۆنه‌ته‌وه به پاشه‌نگ.
هه‌روه‌ها وتویه‌تی "قه‌یرانی ئێستا، قه‌یرانی حكومه‌ته‌كان‌و قه‌یرانی سه‌رده‌می هه‌بوونه پاره‌یه، ئه‌و كاته‌ی حكومه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند بوو ده‌سته‌به‌ری ژێرخانی ئابوری نه‌كرد، نێچیرڤان بارزانی‌و قوباد تاڵه‌بانی ئه‌م كابینه‌یان له‌سه‌رۆكی كابینه‌ی پێشوویان به سێ ملیار دۆلار قه‌رزه‌وه وه‌رگرته‌وه، نرخی نه‌وتیش به‌رێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زی"، روونیشكرده‌وه "له‌كاتی خۆیدا‌و به به‌ڵگه وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پروپاگه‌ندانه ده‌ده‌ینه‌وه كه له‌سه‌ر یه‌كێتی بڵاوده‌كرێنه‌وه".
مه‌لا به‌ختیار جه‌ختیكردۆته‌وه "حزبی ڕه‌سه‌ن ڕه‌گ‌و ڕیشه‌ی وا رۆچۆته خواره‌وه، كه ڕه‌شه‌بای زه‌مانه ناتوانێ له‌ناوی ببات، ئه‌مه له ئه‌زموونی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی تازه بنیاتنراوی دیموكراسی وایه، حزب‌و بزوتنه‌وه پۆپۆلیستیه‌كان ناتوانن هه‌تا سه‌ر جڵه‌وی سۆزی خه‌ڵك ڕابگرن".
سه‌باره‌ت به گرنگی رۆڵی یه‌كێتی، مه‌لا به‌ختیار وتی "بوونی یه‌كێتی بۆ هاوسه‌نگی، بۆ پاراستنی ئه‌زموونی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه، به‌بێ یه‌كێتییش دانوستان له‌گه‌ڵ عیراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌سته‌مه بچێته‌سه‌ر، دانوستانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته ئیقلیمیه‌كان به‌بێ یه‌كێتی ناچێته‌سه‌ر".
PM:09:43:19/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 11228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت