له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كاندیدێك دورخرایه‌وه له‌هه‌ڵبژاردن
وێستگه نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك ڤیدیۆیی "نیمچه ڕووتی" كاندیدێكی ژنی هاوپه‌یمانی نه‌سر، به‌ناوی ئینتیزار ئه‌حمه‌د بڵاوبۆوه‌و له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاو ده‌ستی پێكرا، هاوپه‌یمانێته‌كه دورخستنه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
له‌گرته ڤیدیۆكه‌دا ئینتیزار به‌نیوه روتی ده‌رده‌كه‌وێت له‌ژورێكداو پێده‌چێت ژوری نوستن بێت.
ئینتزار ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه ڤیدیۆكه ده‌ستكاریكراوه‌و بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌گومانه لێی بڕوانن، ئه‌وه‌شی له‌ڤیدیۆكه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر، كه عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ڕاگه‌یاند كه مافی هه‌موو لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كه كاندید دوربخاته‌وه كه له‌گه‌ڵ مه‌رج و پێوه‌ره‌كانی كاندیدبوون ناگونجێت.
حسێن ئه‌لعادلی وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر ڕاشیگه‌یاند "ئه‌و كاندیده ئیلتیزامی به مه‌رجه‌كانی كاندیدبوونه‌وه نه‌بووه‌و بۆیه دورخراوه‌ته‌وه".
هاوكات ئینتزار ئه‌حمه‌د الشمه‌ری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئه‌و ڤیدیۆیه دروستكراوه‌و داوای له‌هاوڵاتیانكرد باوه‌ڕ ی پێنه‌كه‌ن.
PM:04:18:19/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 143126
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت