به‌ڤیدیۆ.. ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی روسیا بۆ پوتن كرا
وێستگه نیوزـ
سایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كاتی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی له روسیا بڵاوكرده‌وه كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ڤلادیمێر پوتن ده‌نگی پڕكراوه ده‌خرێته سندوقی ده‌نگدانه‌وه.
به‌گوێره‌ی سایته‌كه گرته ڤیدیۆییه‌كان له كامێراكانی چاودێرییه‌وه گیراون و ساختهكارییهكهش له ناوچه‌كانی لیبێرستی ده‌ره‌وه‌ی مۆسكۆ-ی پایته‌خت و داغستان كراون.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه به‌رپرسێكی هه‌ڵبژاردنه‌كانی روسیا ئاسانكاری بۆ پیاوێك ده‌كات و وه‌ك پاسه‌وان چاودێریی ده‌كات تا چه‌ندین كارتی پڕكراوهی ده‌نگدان دهخاتهناو سندوقی ده‌نگدانه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌یلی مه‌یڵ ئه‌و ساخته‌كارییه له بنكهكانیی ده‌نگدانی ژماره 308 و 1126 لە دەوربەری مۆسکۆ و داغستان كراوه.
له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی 18ی ئازاری 2018، ڤلادیمێر پوتن به به‌ده‌ستهێنانی 76%ی ده‌نگه‌كان بۆ چواره‌م جار بوه‌وه به سه‌رۆكی روسیا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نوسانیشدا كه پرسیاری ئه‌وه‌ی كردبوو دوای شه‌ش ساڵی دیكه و له ساڵی 2024 خۆی كاندید ده‌كاته‌وه، پوتن وتی: "ئه‌وه‌ی تۆدهیڵێیت مایه‌ی پێكه‌نینه، تۆ له‌و باوه‌ڕه‌دای تا ته‌مه‌نی 100 ساڵی له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر خۆم كاندید ناكه‌مه‌وه."
PM:04:06:19/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 2032
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت