بڕیاره سبه‌ینێ دووشەممە 19ی ئازاری 2018، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابردوی مامۆستایانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش بكات.
وه‌زاره‌تی دارایی لەلاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک راشیگه‌یاندووه كه دوای پشوی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌رده‌وام ده‌بێت له دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه.
راگه‌یه‌ندنی دابه‌شكردنی موچه‌ی مامۆستایان له‌كاتێكدایه كه رۆژی سێشه‌ممه 2018/3/6 حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، رایگه‌یاند كه پێش نه‌ورۆز مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی هه‌رێم ده‌نێرن كه ووردبینی بۆ كراوه.
هاوكات ڤیان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "حكومه‌تی عیراق به لیژنه‌ی وردبینی له لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی راگه‌یاندووه له رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت".
هاوكت شێركۆ جه‌وده‌ت په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوز وتی: "به‌گوێره‌ی زانیارییه نافه‌ڕمییه‌كان، حكومه‌تی عیراق موچه‌ی هه‌ردوو مانگی كانوونی دووه‌م و شوباتی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كات".
وتیشی: "دواتر مانگانه پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك و ئاسایی له‌گه‌ڵ ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق به‌رده‌وام ده‌بێت"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌ڵام دیارنییه ئاخۆ مووچه‌ی ئه‌و دوو مانگه به‌یه‌كه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت، یاخۆد له‌ماوه‌ی جیاوازدا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت".
ئاشكراشیكرد كه "موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه له‌سه‌ر وردبینیكردن له لیستی مووچه‌خۆران وه‌ستاوه و لیژنه‌كانی وردبینیش كاره‌كانیان خێراتر كردووه، بۆئه‌وه‌ی به‌زووترن كات مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ش دابه‌ش بكرێت".
PM:03:54:18/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 26044
جار خوێنراوه‌ته‌وه