چیرۆكی وێنه‌ی ئه‌و دوو خوشكه‌ی به"هه‌ڵه" كراونه‌ته سیمبولی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه!
كۆڕاڵ نوری له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئامۆزاكه‌یدا
وێستگه نیوز-
سۆزان كاكه ڕه‌زاو رۆشنا كاكه ڕه‌زا، دوو خوشكی دانیشتووی یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانین، ئه‌وان به‌هه‌ڵه كراونه‌ته سومبلی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ڵسه‌نگاندان بۆ وێنه‌كه بكرێت، ئه‌گه‌رێكی زۆری هه‌یه بكرێنه سومبلی كاره‌ساته‌كانی كۆڕه‌وی 1991. ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ی كه‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه كوردییه‌كان و بگره جیهانییه‌كانیش وه‌ك سومبلی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بڵاویانكردۆته‌وه.
به‌پێی به‌دواده‌چوونه‌كان باگراوندی ئه‌و وێنه‌یه كه دیمه‌نی دوكه‌ڵی بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌یه، به سیسته‌می فۆتۆشۆپ كاری له‌سه‌ر كراوه. واته دوكه‌ڵه‌كه تایبه‌ته به بۆردومانێكی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌و دوو كچه‌شی له‌وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوون تایبه‌ته به‌دیمه‌نێكی كۆڕه‌وی ساڵی 1991.
ئه‌و وێنه‌یه له گوندی كانی پانكه‌ی نزیك عه‌ربه‌ت گیراوه. به‌ڵام تائێستابنه‌ماڵه‌ی سۆزان و رۆشنا نازانن وێنه‌گره‌كه كێیه، ده‌شڵێن: "كه له كۆڕه‌وه‌كه گه‌ڕاینه‌وه ئه‌و وێنه‌یه‌مان له بازاڕ كه‌وته به‌رچاو وكڕیمان".
كۆراڵ نوری كاندیدی سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی عێراق، وێنه‌ی خۆی و ئه‌و دوو ئامۆزایه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت ئه‌مه وێنه‌ی "ئامۆزەکانم سۆزان و ڕۆشنا "یه کە کراون بە رەمزی هەڵەبجە، بەڵام ئەو وێنەیە کۆرەوەکەیە و سلێمانیە نەک هەڵەبجە ".
سۆزان كاكه ره‌زا و رۆشنا كاكه ره‌زا پاڵه‌وانه‌كانی چیرۆكێك و كاره‌ساتێكی ترن، ئه‌وان هه‌ردوكیان خه‌ڵكی شاری سلێمانین .راستی ئه‌م چیرۆكه 22 ساڵه‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رۆژه‌ی كه وه‌ك سۆزان بیری دێت ده‌ڵێت: گوێم لێ‌بوو وتیان "سه‌دام هات" . 20-4-1991 رۆژی كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورد بۆ سنووره‌كانی ئێران-توركیا بوو، كه ئه‌و كات سۆزان ته‌نیا نۆ به‌هار ته‌مه‌نی بوو .
رۆشنا كه چه‌ند ساڵێكه زانكۆی ته‌واو كردوه پێشتر رایگه‌یاندبوو "ته‌نانه‌ت هاوڕێكانی زانكۆشم باوه‌ڕیان نه‌كردووه كه ئه‌م وێنه‌یه منم و به‌كۆڵی خوشكه‌كه‌مه‌وه‌م، تا دواجار وتم گاڵته‌م كرد من نیم".
خاتوو سێوه‌ی دایكی ئه‌م دوو كیژۆڵه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وكاته‌دا منداڵێكی ساوای هه‌بووه، به ناچاری رۆشنایان كردۆته‌وه كۆڵی سۆزانه‌وه و ویستویانه به‌پێ به‌ره‌و سنوری ئێران بڕۆن.
خاتوو سێوه ده‌شلَيَت "هه‌رچه‌نده جله‌كانی دوو كچه‌كه‌م قوڕاوی بوون، به‌ڵام ئه‌و جلانه‌م بۆ جه‌ژن بۆ كڕی بوون، هه‌ر زوو زانیم جه‌ژنه‌كه‌مان به‌خۆشی ناكه‌ین، بۆیه جله‌كانم كرده به‌ریان و رامان كرد".
سۆزان كه ئێستاش ته‌ماشای ئه‌و وێنه‌یه ده‌كات پێی سه‌یره توانیویه‌تی به و باران وسه‌رمایه بڕوات و خوشكه‌كه‌شی به‌كۆڵیه‌وه بێت.
سۆزان كه كچه گه‌وره‌كه‌ی ناو وێنه‌كه‌یه ده‌ڵێت "هیوادارم له‌مه‌ولا وێنه‌كه‌مان له باسی كۆڕه‌وه‌كه‌دا له راگه‌یاندنه‌كان بڵاوبكرێته‌وه، نه‌ك له بۆنه و یادی كاره‌ساتی كیمیا بارانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا".
سێوه ده‌ڵێت "هه‌رچه‌نده جله‌كانی دوو كچه‌كه‌م قوڕاوی بوون، به‌ڵام ئه‌و جلانه‌م بۆ جه‌ژن بۆ كڕی بوون، هه‌ر زوو زانیم جه‌ژنه‌كه‌مان به‌خۆشی ناكه‌ین، بۆیه جله‌كانم كرده به‌ریان و رامان كرد".
دایكی رۆشنا و سۆزان باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و وێنه‌یه له گوندی كانی پانكه‌ی نزیك عه‌ربه‌ت گیراوه. به‌ڵام تائێستا نازانن وێنه‌گره‌كه كێیه، ده‌شڵێت: "كه له كۆڕه‌وه‌كه گه‌ڕاینه‌وه ئه‌و وێنه‌یه‌مان له بازاڕ كه‌وته به‌رچاو وكڕیمان".
دةشلَيَت"له‌و كاته‌دا دراوێكی كوردی بۆ جوانی له بازاڕدا بڵاوببۆوه، كه له دیوێكی وێنه‌ی كچه‌كانی دانراوه و له دیوه‌كه‌ی تریشی وێنه‌ی مسته‌فا بارزانی له‌سه‌ر بووه". وه‌كو خۆشی ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت دراوسێكه‌شیان پێی وتووه چیت ده‌وێت وێنه‌ی كچه‌كانت له‌گه‌ڵ بارزانی دانراوه.
سۆزان كه ئێستاش ته‌ماشای ئه‌و وێنه‌یه ده‌كات پێی سه‌یره توانیویه‌تی به و باران وسه‌رمایه بڕوات و خوشكه‌كه‌شی به‌كۆڵیه‌وه بێت.
سۆزان كه كچه گه‌وره‌كه‌ی ناو وێنه‌كه‌یه ده‌ڵێت "هیوادارم له‌مه‌ولا وێنه‌كه‌مان له باسی كۆڕه‌وه‌كه‌دا له راگه‌یاندنه‌كان بڵاوبكرێته‌وه، نه‌ك له بۆنه و یادی كاره‌ساتی كیمیا بارانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا".
AM:11:17:17/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 34448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت