وته‌بێژی وه‌به‌رهێنه‌ران: به كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان مانگانه زیاتر له 20 ملیۆن دۆلار داهات زیاد ده‌كات
مه‌لا یاسین
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت به كردنه‌وه‌ی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان مانگانه زیاتر له 20 ملیۆن داهات زیاد ده‌كات.
مه‌لا یاسین مه‌حمود، وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌ی بۆ وێستگه نیوز ناردووه رایگه‌یاندووه، كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌نگاوێكی گرنگه و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك بوژانه‌وه‌ی ئابووری و جوڵه‌ی بازاڕ به دوای خۆیدا ده‌هێنێت و مانگانه زیاتر له 20 ملیۆن دۆلار زیانی ئابووری سه‌ر كه‌رتی تایبه‌تی هه‌رێم كه‌م ده‌كاته‌وه.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، وته‌بێژی وه‌به‌رهێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و هه‌نگاوه داهاتێكی به‌رچاو ده‌داته‌وه به حكومه‌ت و هه‌ندێك له كۆمپانیا حزبییه‌كان و ده‌ستپێكی باش ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ره ده‌ره‌كییه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان.
مه‌لا یاسین روونیكردۆته‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی ئه‌رێنی له كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان، هۆكاری بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شت و گوزار ده‌بێت بۆ هه‌رێم به تایبه‌ت هۆتێل و مۆتێل و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕی بازرگانی گه‌شه ده‌كات به‌تایبه‌ت له ڕێگه‌ی كارگۆی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه.
رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا و به‌پێی ئه‌نجامه‌كانیشی 93%ی به‌شداربووان ده‌نگیان به‌به‌ڵێ بۆ جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له عیراق دابوو، به‌ڵام دواتر حكومه‌ت عیراق زنجیره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ر كوردستان سه‌پاند و له ئێواره‌ی 29-9-2017ه‌وه گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر راگیرا.
به‌پێی رێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق، له شه‌وی رابردووه‌وه گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكرده‌وه، ئه‌مه‌ش دوای هاتنی وه‌زیری ناوخۆی عیراق بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان.
هــ. ر
PM:12:54:15/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 2076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت