‌‌‌نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زی‌

وێستگه‌ نیوز -

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ی شوباتی‌ 2018،  نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو دابه‌زی‌ و به‌مجۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.


نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 59 دۆلار و 7 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی‌ برێنت به‌ 62 دۆلار و 61 سه‌نت فرۆشرا.

پێشتر نرخی‌ نەوت گەیشتە 71 دۆلار، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ سنوردارکردنی ئاستی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپیک و ڕوسیاوە، کە گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتن لە جیهاندا.


AM:08:37:10/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 814 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێندراو