پێشبیینییه‌كانی‌ كه‌ش و هه‌وای‌ ئه‌مرۆ و سبه‌ی‌ هه‌رێم


وێستگه‌ نیوز-

كه‌شناسی‌ و  بومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ خسته‌ روو.

به‌رێوبه‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌ زانی‌ هه‌رێم  ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مرۆ و سبه‌ی‌ ئاسمان هەور و نیمچە هەور بێت و بارانیش لە چەند ناوچەیەک ببارێت.


بەرزترین پلەی گەرما ی‌ ئه‌مرۆی‌ هه‌ولێری‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ١٢ پلە و نزمترینیش ٧ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٠ پلە بە ٢ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ١١ بە ٥ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ١٤ پلە بە ٧ پلە دەبێت.

کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاند، سبەی‌ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٣ پلە و نزمترینیش ٦ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٢ پلە بە ٣ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ١٢ بە ٤ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ١٥ پلە بە ٦ پلە دەبێت.


AM:11:58:20/01/2018






ئه‌م بابه‌ته 4276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت