حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا له‌كاركه‌وت
تره‌مپ و میلانیای هاوسه‌ری
وێستگه نیوز-
به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه بۆ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ركیا، ئه‌مرۆ شه‌ممه، حكومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا له‌كاركه‌وت.
له‌كاركه‌وتنی حكومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتێكدایه كه پرۆژه‌ی كاتی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه ده‌نگی نه‌هێنا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆنگرێس بۆی به‌رزكرابۆوه.
كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان یه‌كتری تۆمه‌تبارده‌كه‌ن بۆ له‌كاركه‌وتنی حكومه‌ت و ترامپی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكاش نیگه‌رانه .
ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌نگی به‌هێنایه ده‌توانرا بودجه‌یه‌كی كاتی بۆ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا دابینبكرێت، تا 16ی شوباتی ئه‌مساڵ ئه‌و پرۆژه‌یه كاری پیبكرێت.
AM:10:08:20/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 3609
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت