ژنه پێشكه‌شكارێكی عێراقی گیانی له‌ده‌ستدا
ئاڵا عه‌وادی
وێستگه نیوز-
ژنه میدیاكارێكی عێراقی كه به‌رنامه‌ی به‌یانی باش عه‌ره‌ب-ی پێشكه‌ش ده‌كرد له‌كه‌ناڵی ئاسمانی ئێم بی سی به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاڵا عوادی ژنه پیشكه‌شكاری عێراقی ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و له‌ئێستادا هاوڕێكانی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك داخ و كه‌سه‌ر ده‌نوسن به‌وبۆنه‌یه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كه هاورێ نزیكه‌كانی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ینوسن، ناوبراو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بۆ باوكی نه‌كردووه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی خه‌فه‌ت نه‌خوات به‌ده‌رده‌كه‌یه‌وه.
PM:03:11:19/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 9900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت