به‌فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی هه‌زاران خانوو تاپۆ ده‌كرێن و ده‌یانی تریش ده‌ڕوخێنرێن
وێستگه نیوز-
به‌فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌زاران خانوو له‌گه‌رمیان و سلێمانی ڕاپه‌ڕین تاپۆ ده‌كرێن و ده‌یانی تریش به‌هۆكاری ته‌جاوز ده‌ڕوخێنرێن.
به‌پێی زانیاریییه‌كانی وێستگه ئه‌مرۆ پرۆسه‌ی فه‌رمان ده‌ركردن بۆ تاپۆكردنی ئه‌و خانووانه ده‌ستیپێكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، فه‌رمانه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی گه‌رمیانيش ده‌گرێته‌وه، كه تاوه‌كو ئێستا تاپۆ نه‌كراون.
هه‌ر ئه‌مرۆش پرۆسه‌كه ده‌ستیپێكردووه‌و به‌پێی نوسراوێك كه ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌رچووه، فه‌رمان ده‌ركراوه بۆ تاپۆکردنی ٣١٣ خانوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بڕیاریش درا بە ڕووخاندنی ١٠٥ خانوو کە بە زیادەڕەوی دروستکراون و خاوەنەکانیشیان قەرەبوو دەکرێنەوە.
لە فەرمانەکەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، ١٢٤ خانوو لە سنووری شارەوانی بەکرەجۆ، ١١٧ خانوو لە سنووری شارەوانی ڕاپەڕین و ٧٢ یەکەی نیشتەجێبوون لە سنووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی تاپۆدەکرێن.
هەروەها بڕیاریداوە ١٩ خانوو، کە بە دژە شوێنی نیشتەجێ بوون دیاریکراون و ٨٦ خانووی دیکەش لە سنووری شارەوانی ڕاپەڕین دەڕووخێندرێن و بە پێدانی پارچەیەک زەوی نیشتەجێبوون خاوەنەکانیان قەرەبوو دەکەنەوە.
جێگری سەرۆکی حکومەت بڕیاریشیداوە، لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی، سەرۆکی یەکەی ئیدارەی گەرمیان پێکبهێنرێت بەمەبەستی بڕیاردان لەبارەی ئەو خانوانەی بە زیادەڕەوی دروستکراون.
PM:05:02:18/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 8208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت