فازڵ نه‌بی: رێككه‌وتن نه‌كرێت به‌غدا نه مووچه‌و نه بودجه نانێرێت
فازڵ نه‌بی.. بریکاری وەزارەتی دارایی
وێستگه نیوز ـ
فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی عیراقی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر رێكه‌وتن نه‌كرێت له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به‌غدا نه مووچه ده‌نێرێت نه ئه‌و رێژه بودجه كه‌مه‌ی كه ئه‌مساڵ كراوه‌ته نیوه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عیراقی له‌میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌كرد، تا ئێستا لیستی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی نه‌نێردراوه بۆ به‌غدا چونكه حكومه‌تی عیراقی به‌فه‌رمی داوای نه‌كردووه ئه‌گه‌رنا وه‌ك دوێنێ سه‌رۆكی حكومه‌ت له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی رایگه‌یاند، "ئاماده‌ین هه‌ركات به‌غدا داوا بكات لیستی ناوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرین".
پێشتر چه‌ندین جار ده‌نگۆی هه‌وڵی ناردنی مووچه‌ی به‌غدا بڵاوكرایه‌وه به‌تایبه‌ت دوای رووداوه‌كانی 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عیراقی به‌دووری ده‌زانێت كه به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت و وتی: "من لایه‌نه ئابوورییه‌كه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م به‌ڵام كه ده‌ڵێت ده‌ینێرم ئه‌مه ته‌نها به قسه نیه به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك رێكاری ئابووری هه‌یه ده‌بێت عیراق بیگرێته به‌ر، كه ئه‌وانیش جێگه كردنه‌وه‌ی ئه‌و مووچه و بودجه‌یه‌یه له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2018".
فازڵ نه‌بی وتیشی: "به‌داخه‌وه ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عیراقدا بۆ هه‌رێم دیاریكراوه زۆر كه‌مه‌و و به‌شی هیچ ناكات ته‌نها به‌شی مووچه‌ی حه‌وت مانگ ده‌كات به گوێره‌ی ئه‌و داتایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ مووچه خۆران لایه‌تی".
ده‌رباره‌ی رێكاری دووه‌م فازڵ نه‌بی وتی: "ده‌بێت هه‌موو داهاتێكی گومرگ و خاڵه سنورییه‌كان و سیادات بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا، بۆ ئه‌مه‌ش به‌غدا میكانیزمێكی قورسی بۆ هه‌رێم داناوه كه زه‌حمه‌ته قبوڵی بكات، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌ردولا دابنیشن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش دواجار كارێكی زه‌حمه‌ته چونكه هه‌رێم ده‌بێت بزانێت ئه‌وه‌ی پێشتر له‌به‌غدا ده‌ستی ده‌كه‌وت ناتوانێت ئێستا ده‌ستی بكه‌وێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه وه‌ك گرفت له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا باس ده‌كرێت. فازڵ نه‌بی وتی: "عیراق نزیكه‌ی سێ ملیۆن فه‌رمانبه‌ری هه‌بوو ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی داوایان له عیراق كرد كه‌ممان كرده‌وه بووه نزیكی نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا 682 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه به‌ڵام به‌پێی سیستمی بایۆمه‌تری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار فه‌رمانبه‌رم هه‌یه، ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌ڵه‌یه بوو كه كاتی خۆی وه‌زاره‌تی دارایی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی نه‌ده‌دا به‌به‌غدا، چونكه رێژه‌ی له17%ی خۆی وه‌رده‌گرت نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران، هه‌رچه‌نده من چه‌ند جارێك پێم وتن به‌ڵام ده‌یانوت خۆمان مووچه‌ی فه‌رمنبه‌ران ده‌ده‌ین ئه‌وه‌بوو بینیمان نه‌یانتوانی ئه‌و مووچه‌یه بده‌ن".
فازڵ نه‌بی، دووپاتی كرده‌وه به‌بێ ئه‌نجامدانی رێكه‌وتنێكی نوێ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌و به‌شه بودجه كه‌مه‌ی كه له‌پڕۆژه یاسای بودجه‌ی به‌غدا دیاریكراوه كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ نیوه بۆ هه‌رێم نانێردرێت.
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌همی (بندیوار) له عیراقدا، فازڵ نه‌بی وتی: "رێژه‌یه‌كی به‌رچاو فه‌رمانبه‌ری وه‌همی هه‌بوو ئه‌وكات پاش داواكه‌ی سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی (30-35) هه‌زاری وه‌همیمان لادا، به‌ڵام نه‌مانزانی رێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌همی هه‌رێم چه‌نده؟ چونكه هه‌رێم ژماره‌كه‌ی نه‌ده‌دا، هه‌رچه‌نده ئێستاش عیراق و هه‌رێم پێویستیان به‌وه هه‌یه پاكسازی له‌ناوی فه‌رمانبه‌راندا بكه‌ن و فه‌رمانبه‌رانی وه‌همی لابده‌ن".
هــ. ر
PM:12:16:21/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 11336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت