نرخی به‌نزین زیاتر هه‌رزان ده‌بێته‌وه
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوانده‌كه‌ن له ماوه‌ی داهاتوودا نرخی به‌نزین به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ببینێت و هه‌رزان ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی مه‌رزه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
رێكه‌وت زه‌كی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی یه‌كێتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: تا ئێستا ترسێك ماوه لای خه‌ڵكی و بازرگاكان، به‌و پێیه‌ی ته‌واوی خاڵه سنوورییه‌كان نه‌كراونه‌ته‌وه، بۆیه هێشتا نرخی سووته‌مه‌نی به‌تایبه‌ت به‌نزین له ئاستی پێویستدا هه‌رزان نه‌بووه‌ته‌وه.
رێكه‌وت زه‌كی كه‌له هه‌مانكاتدا ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سروشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه ئه‌وه‌شی وت: "پرسی سووته‌مه‌نی بازاڕی ئازاده، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر سووته‌مه‌نی به‌تایبه‌ت به‌نزین دێته هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام پێویست ده‌كات حكومه‌ت ده‌ستوه‌ردان بكات بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كان هه‌رزان ببنه‌وه، جا له رێگه‌ی قایمقامییه‌ته‌وه بێت یان رێگه‌ی دیكه، بۆ هه‌رزانكردنی به‌نزین".
ئه‌وه‌شی وت: "له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ته‌واوی مه‌رزه‌كان و هاتنی به‌رده‌وامی سووته‌مه‌نی و به‌رهه‌می ناوخۆ، نرخی سووته‌مه‌نی و به‌نزین به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێته‌وه".
AM:10:03:16/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 21832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت