زانیاری سەبارەت بە چارەنووسی رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە شاری هەولێرە و ژیانی پارێزراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەست وێستگە نیوز كەوتوون، رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تا بەیانی رۆژی دووشەممە 16-10-2017 هەر لە شاری كەركوك بووە، بەڵام دواتر رۆیشتۆتە شاری هەولێر و ئێستا ژیانی پارێزراوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد، هۆكاری رۆیشتنی رێبوار تاڵەبانی بۆ شاری هەولێر پەیوەندی بەوەوەیە كەسوكاری ماڵیان لە هەولێرە، نەك هۆكاری دیكە.

رێبوار تاڵەبانی زیاتر لە سێ ساڵە لە پشكی كورد پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكی بە وەكالەت وەرگرتووە، ناوبراو كادیری دیاری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە. ناوبراو دوای رووداوەكانی ئەمڕۆی شاری كەركوك تائێستا دەرنەكەوتووە.

لەسەر بڕیاری پەسەندكردنی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانیش لەلایەن ئەنجومەنەوە لە كۆتایی مانگی ئازاری ئەمساڵدا، لەلایەن توركمانەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكەوە سكاڵا لە دژی تۆماركرا. 


لە بەردەوامیی‌ جموجوڵی‌ هێزە عیراقییەكاندا، ئەمڕۆ ئەو هێزانە بەرەو كەركوك پێشڕەوییان كرد و ناحیەی‌ تازە و بەشێك لە دوزخومارتو وبنكەی‌ سەربازیی‌ كەیوان و چەند شوێنێكی‌ باشوری‌ شاری‌ كەركوكیان كۆنتڕۆڵكرد و زیاتر لە 10 پێشمەرگە شەهیدبوون و 40ی دیكەش برینداربوون.

بەهۆی هێرشی چەكدارانی حەشدی شەعبی بۆ سەر ناوچە دابڕاوەكان و كەركوك لە چەند ناوچەیەك هێزەكانی پێشمەرگە پاشەكشەیان كرد، ئێوارەی‌ ئەمڕۆش هێزەكانی‌ حەشدی‌ شەعبی‌ گەیشتنە شاری‌ كەركوك و بینای‌ پارێزگایان كۆنتڕۆڵكرد و ئاڵای‌ كوردستانیان داگرت.   


PM:11:31:16/10/2017


ئه‌م بابه‌ته 85637 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو