یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری ئه‌پڵ به 110 هه‌زار یۆرۆ فرۆشرا
کۆمپیوتەری هاوچەرخی ئەپڵ
وێستگه نیوزـ
له زیادكردنێكی ئاشكرا له ئه‌ڵمانیا، ئامێرێكی كۆمیپوتهری دروستكراوی كۆمپانیای ئه‌پڵ به 110 هه‌زار یۆرۆ فرۆشرا.
مێژوی دروستكردنی كۆمپیوته‌ره‌كه به‌ناوی (ئه‌پڵ ئای) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتایی ساڵانی 1970 و به‌رپرسی خانه‌ی زیادكردنی (بریكهر) له ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه كه ئه‌و نرخه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر فرۆشراوه له‌و ئاسته‌دا نه‌بووه كه چاوه‌ڕوانی كردووه.
ئۆی بریكهر، به‌رپرسی خانه‌ی زیادكردنی (بریكهر) له ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه كه چاوه‌ڕوانی كردووه كۆمپیوته‌ره‌كه به 300 هه‌زار یۆرۆ بفرۆشرێت، ئاشكراشیكردووه كه كۆمپیوته‌ره‌كه یه‌كێكه له‌و 8 كۆمپیوته‌ره‌ی ئه‌پڵ كه تائێستا كار ده‌كات و له بنه‌ڕه‌تیشدا 200 كۆمپیوته‌ری ئه‌و كۆمپانیایهیان لایه كه مێژوی دروستكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتایی ساڵانی 1970.
بریكهر ئاشكراشیكردووه كه له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا بڕوانامه‌ی كڕین و كه‌ته‌لۆگ و رێنمایی به‌كارهێنان و هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به‌و كۆمپیوتهرهش فرۆشراوه.
كۆمپیوته‌ری ئه‌پڵ ئای، یه‌كێكه له نمونه‌كانی سه‌ره‌تای دروستكردنی كۆمپوته‌ر له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵ و یه‌كه‌م ئامێره كه ئه‌و كۆمپانیایه به‌رهه‌می هێنابێت.
ر.ع
PM:06:27:21/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت