باڵیۆزخانەی ئەمریكا: 8400 سەربازی عێراقی لە جەنگی موسڵدا بوونەتە قوربانی

‌مەراسیمی بەخاك سپاردنی سەربازانی عێراقی

وێستگە نیوز- دانیار فاروق

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی، لە ژمارەی ئەمرۆِ دووشەممەدا، ئامارێكی لەسەر كوژراوانی هێزە ئەمنییەكانی عێراقی لە جەنگی رزگاركردنەوەی موسڵدا بڵاوكردۆتەوە و تیایدا ئەوەی ئاشكرا كردووە، لەماوەی جەنگی 9 مانگی موسڵدا، سوپای عێراق زۆرترین زیانی بەركەوتووە.

نیویۆرك تایمز ئەو زانیاریانەی لەسەر زاری بەرپرسانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بڵاوكردۆتەوەو ئاماژەی بەوەكردووە، نزیكەی هەزار و 400 سەربازی سوپای عێراق كوژراون، هەروەها 7 هەزار سەربازی تریش برینداربوون.

لەلایەكی ترەوە ژەنراڵ ستیڤن تاونسند، فەرماندەیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە جەنگی دژی داعش لە عێراق رایگەیاند، ئەو كەلوپەلە سەربازییانەی كە سوپای عێراق لەو شەڕانەدا بەكاریهێناوە، زیانی زۆری بەركەوتووە، بەجۆرێك كە زۆرێك لە شوشەی ئۆتۆمبیلە سەربازییەكان لە جۆری هامڤی شكاوە.

ژەنراڵ تاونسند وتیشی، بەبۆچوونی ئەو دوای 9 مانگ لە جەنگی موسڵ، دەبێت ئەو كەلوپەلە سەربازییەی كە بەكارهاتووە زۆرێكی تێكشكاوە و پێویستی بە چاككردنەوە هەیە.

رۆژی یەكشەممە حەیدەر عەبادی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق، فەرمانی دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی رزگاركردنەوەی تەلەعفەری راگەیاند.


AM:09:32:21/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو