به‌وێنه... ساتی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی ته‌له‌عفه‌ر
وێستگه نیوز ـ
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنی ته‌له‌عفه‌ری راگه‌یاند.
عه‌بادی سه‌باره‌ت به‌و هێزانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌شدارن وتی: "سوپای عیراق، هێزی دژه تیرۆر، پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی به پشتیوانی هێزی ئاسمانی عیراق و تیمی پزیشكی و ئه‌ندازیاری له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌شدارن".
پێشتر موئه‌یه‌د جه‌به‌ل جاسم، فه‌رمانده له هێزه‌كانی عیراق له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه رایگه‌یاندبوو، "پێشڕه‌وییه‌كانمان قۆناخ به قۆناخ ده‌بێت، واتا هه‌نگاو به هه‌نگاوه، سه‌ره‌تا گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ته‌له‌عفه‌ر رزگارده‌كه‌ین، دواتر هێرشی كۆتایی ده‌ستپێده‌كه‌ین و ده‌چینه نێو ته‌له‌عفه‌ر، به ویستی خوا تیرۆرستان له‌ناوده‌به‌ین".
رۆژی 10ی ته‌مموزی 2017، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری موسڵ له‌ده‌ست داعش راگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام تا ئێستا قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر و هه‌ردوو ناحیه‌ی عیازیه و محه‌له‌بیه و 47 گوندی دیكه به‌ده‌ست داعشه‌وه ماون.
PM:10:36:20/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3978
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت