ناوی ئەندامەکانی شاندی‌ پارتی‌ بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ گۆڕان ئاشکراکرا


وێستگه‌ نیوز ـ
شاندەکەی‌ پارتی‌ کە بڕیارە سبەێنێ دووشەممە 21ی ئابی 2017، لەگەڵ بزوتنەوەی‌ گۆڕان کۆببێتەوە ئاشکراکران و بریتین لە فازڵ میرانی‌، ئازاد بەرواری، مەحمـوود محەمەد، جەعفەر ئیبراهیم، عیزەددین بەرواری، ریبوار یەڵدا.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیای حزبەکەی‌ راگەیاندووە، ئەم دووشەممەیە، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە و، موناقەشەی دانانی ئەجێندای کۆبوونەوە و، دواتریش ناوەرۆکی ئەجێنداکە دیاری دەکەن.

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راشیگەیاندووە، کۆبوونەوەی نێوانیان لە بارەگای بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی دەبێت.

وتەبێژی پارتی پێکهاتەی شاندی پارتییشی ئاشکرا کردووە کە لەگەڵ خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا کۆ دەبنەوە کە ئەمانەن، (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی و ئەندامێتی  ئازاد بەرواری، مەحمـود محەمەد، جەعفەر ئیبراهیم، عیزەددین بەرواری، رێبوار یەڵدا  ئەندامانی‌ مەکتەبی سیاسی.

بڕیارە سبەینێ دووشەممە پارتی‌ و گۆڕان لە سلێمانی‌ کۆبوونەوە لەسەر کێشە و پەیوەندییەکانی‌ نێوانیان گفتوگۆ بکەن.


PM:02:40:20/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 6888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت