ئاری هه‌رسین: به ھیچ جۆرێك قبوڵ ناكه‌ین په‌كه‌كه ده‌وری كوێخا له ھه‌رێمی كوردستان ببینێت
ئاری هه‌رسین
وێستگه نیوز –
ئاری هه‌رسین په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه پارتی كرێكارانی كوردستان نه به‌شێك بووه له سه‌ركردایه‌تی سیاسی باشوری كوردستان و، نه ده‌شتوانێت سه‌ركردایه‌تی ئه‌م ھه‌رێمه بكات و به ھیچ جۆرێك قوبوڵ ناكه‌ین ده‌وری كوێخا له ھه‌رێمی كوردستان ببینێت.
ئاری هه‌رسین په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له نووسینێكدا به‌ناوی " PKK ڕیفراندۆم و" رایگه‌یاندووه كه "دابه‌شبوونی كوردستان به‌و جۆره‌ی ئێستای (له‌پاش جه‌نگی جیھانی یه‌كه‌م) دیفاكتۆیه‌كی (ژیۆپۆلیتیك)ی ھێنایه ئاراوه كه به پێچه‌وانه‌ی خواست و ئاره‌زوی ھه‌ر كوردستانیه‌ك، گرێدانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی ئه‌م چوارپارچه‌یه و ھه‌ڵێنجانی سیاسه‌تێكی ھاوبه‌شی گه‌یانده ئاستی (مه‌حاڵ).
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "شڵه‌ژان و پاشان تێكچوونی باری سیاسی سوریا له 2011 و، سه‌رھه‌ڵدانی جموجۆڵ و چالاكیه خه‌ست و چڕی (داعش) گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌م دیفاكتۆیه‌دا ھێنا. دیواره سیاسی و سه‌ربازیه‌كه‌ی نێوان ھه‌ردوو ده‌وڵه‌تی عێراق و سوریا داڕما. به‌ڵام ھێشتا كێشه‌ی ھه‌ر یه‌ك له پارچه‌كانی كوردستان ده‌بێت له‌ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا چاره‌سه‌ر بكرێت، ئیتر به پێكه‌وه‌ژیان یان ته‌ڵاقێكی ئاشتیانه".
ئاری هه‌رسین نووسیویه‌تی: "ئێمه له باشوری كوردستان ریفراندۆممان وه‌ك ئالیاتێك بۆ گه‌یشتن به مه‌قسه‌دی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ھه‌ڵبژاردوه. ئه‌م ھه‌ڵبژارده‌یه‌ش وه‌ك تاكه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراله. چونكه به كرده‌وه سه‌لمێندرا كه له پاش دیاریكردنی سنوره ده‌ستكرده‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق له 1920 و دامه‌زراندنی یه‌كه‌م شانشینی له عیراق له 1921، مه‌سافه مێژووییه‌كه 96 ساڵه، كه‌چی عه‌قڵیه‌تی حاكمی به‌غدا له‌م مێژووه‌دا وه‌ك خۆیه‌تی و ھیچ گۆڕانكاریه‌كی به‌سه‌ر نه‌ھاتوه، وه‌ك بڵێی حكومه‌ته‌كانی عێراق وێران كردنی خاكی پیرۆزی كوردستان و چه‌وساندنه‌وه‌و تواندنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مانیان یه‌ك له دوای یه‌ك به ئه‌مانه‌ته‌وه به‌میرات بۆ یه‌كتر به‌جێ ھێشتبێت".
ده‌شڵێت: "ریفراندۆم بڕیاری خه‌ڵكی باشوری كوردستانه. ئیتر ئێمه ئه‌م ریفراندۆمه كه‌ی ده‌یكه‌ین و چۆنی ده‌كه‌ین، په‌یوه‌ندی به كه‌سه‌وه نیه خۆمان نه‌بێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "پارتی كرێكارانی كوردستان وه‌ك ڕێكخراوێكی سیاسی و سه‌ربازی كه بۆ مافه‌كانی باكوری كوردستان تێده‌كۆشێت نه به‌شێك بوه له سه‌ركردایه‌تی سیاسی باشوری كوردستان و، نه ده‌شتوانێت سه‌ركردایه‌تی ئه‌م ھه‌رێمه بكات. ئێمه حه‌قمان به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا نیه كه (په.كه.كه) په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كێدا ھه‌یه و، دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ كام یه‌ك له وڵاتانی ناوچه‌كه خۆشه. ئه‌م ڕێكخراوه چی ده‌كات و چۆن سیاسه‌ت ده‌كات كه‌یفی خۆیه‌تی. به‌ڵام به ھیچ جۆرێك قوبوڵ ناكه‌ین ده‌وری كوێخا له ھه‌رێمی كوردستان ببینێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی رایگه‌یاندووه كه "جه‌میل بایك له لێدوان و په‌یام و چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا باسی باری ناھه‌مواری ھه‌رێمی كوردستان و نه گونجانی كات بۆ ریفراندۆم و ئه‌م شتانه ده‌كات، وه‌ك بڵێی ڕێگه به‌خۆی ده‌دات كه ڕه‌چه‌ته‌ی كار و به‌رنامه‌ی سیاسی بۆ خه‌ڵكی باشوری كوردستان بنوسێت. لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین كه بۆ جارێكی‌تر به كاك جه‌میل بڵێینه‌وه: ئه‌گه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان پشتیوانی خه‌ڵكی كوردستان له ھه‌نگاو نان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات سه‌رچاو... ئه‌گه‌ریش ئه‌وه ناكات با نه‌بێته محامی خه‌ڵكیتر و پشت نه‌كاته قه‌ومی خۆی... چونكه زۆر عه‌یبه بۆ كه‌سێك جل و به‌رگی پێشمه‌رگانه‌ی له‌به‌ر بێت و بۆ ڕاگرتنی دڵی ئه‌م و ئه‌و، ته‌بریر بۆ ڕانه‌گه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بھێنێته‌وه".
له كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا ئاری هه‌رسین باسی له‌وه كردووه كه "له زمانی فارسی‌دا په‌ندێك ھه‌یه كه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كه‌چه‌ڵ حه‌كیم بوایه، چارێكی سه‌ره كه‌چه‌ڵه‌كه‌ی خۆی ده‌كرد".
رۆژی چوارشه‌ممه 7ی حوزه‌یرانی 2017، جگه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و
كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بارزانی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه و
بڕیاریاندا ڕۆژی 25ی ئه‌یلولی 2017، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی
كوردستان ئه‌نجام بدرێت و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی
هه‌رێمیش بگرێته‌وه.
PM:10:52:18/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت