وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌ڵامی سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ده‌داته‌وه
وێستگه نیوز - وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ده‌داته‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "قسه‌كردن له‌باره‌ی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كاری ئه‌و به‌ڕێزه نییه و
ئه‌وه به ده‌ستێوه‌ردانێكی ئاشكرا له كاروباری ناوخۆی كوردستان هه‌ژمار
ده‌كرێت".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه، ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم مافێكی ڕه‌وا و سروشتیی گه‌لی كوردستانه و جگه له خه‌ڵكی كوردستان هیچ كه‌سی تر مافی ئه‌وه‌ی نییه قسه‌ی له‌سه‌ر بكات.
پێشتر ئاژانسی "ته‌سنیم"ی ئێرانی بڵاویكرده‌وه كه لیوا محه‌مه‌د باقری سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته رێككه‌وتوون كه "گه‌ر ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت ده‌بێته سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی زنجیره‌یه‌ك ئاڵۆزی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له ناو عیراق و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ ده‌بێت".
لیوا محه‌مه‌د باقری وتی: "گه‌ر ریفراندۆمه‌كه ئه‌نجام بدرێت، عیراق و توركیا و ئێران ده‌بنه چه‌قی مه‌سه‌له‌كه و به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ناكرێت ریفراندۆم بكرێت و نابێت بكرێت".
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵنێریی ته‌سنیمی ئێرانی سه‌رله‌شكه‌ر (باقری) سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران لێدوانێكی له‌باره‌ی ڕیفراندۆمی 25ی ئه‌یلوولی 2017 ـی هه‌رێمی كوردستان داوه و گوتویه‌تی ئه‌م ڕیفراندۆمه موسته‌حیله و نابێ بكرێت.
لێره‌دا به گشت لایه‌كی ڕاده‌گه‌یێنین كه قسه‌كردن له‌باره‌ی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كاری ئه‌و به‌ڕێزه نییه و ئه‌وه به ده‌ستێوه‌ردانێكی ئاشكرا له كاروباری ناوخۆی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم مافێكی ڕه‌وا و سروشتیی گه‌لی كوردستانه و جگه له خه‌ڵكی كوردستان هیچ كه‌سی تر مافی ئه‌وه‌ی نییه قسه‌ی له‌سه‌ر بكات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
18ـی 8ـی 2017
PM:08:18:18/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت