باوكی پێنج گوڕه كوژراوه‌كه‌ی دوبز چۆن باسی رووداوەکە دەکات
موقه‌ده‌م فه‌رحان لەبەردەم کامێرای کوردستان 24
وێستگه نیوز ـ
موقه‌ده‌م فه‌رحان حه‌مه‌د زرگان، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوای كوژرانی پێنج كوڕ و دوو برازای له لایه‌ن داعشه‌وه و رفاندنی خۆی و دواتر پێشمه‌رگه‌وه رزگاركرا، رایگه‌یاند، چەکدارەکان داعش بوون و یەکێکیان ریشێکی درێژی هەبوو پێی وتووە دوو رۆژە چاودێری دەکەن.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری گوندی مه‌لحه‌ی سه‌ر به قه‌زای دووبزیان دا و له ئاكامی ئه‌و په‌لاماره‌دا حه‌وت هاوڵاتی كه سه‌رجه‌میان برا و برازای یه‌كدی بوون کوژران.
نه‌قیب عه‌لی مه‌حموود، له ئاسایشی دووبز رایگه‌یاند: له ئاكامی په‌لاماره‌كه‌دا چه‌كدارانی داعش، موقه‌ده‌م فه‌رحان حه‌مه‌د زرگان ئه‌فسه‌ری پۆلیسی دووبز و پێنج كوڕ و دوو برازایان رفاندووه و پێنج كوڕه‌كه‌یان سه‌ربڕیوه.
وتیشی: "ته‌رمی كوڕ و برازاكه‌ی موقه‌ده‌م فه‌رحان له نزیك گونده‌كه به‌جێهێڵراوه و هێزی پێشمه‌رگه‌كه‌ش راوه‌دووی چه‌كداره‌كانی داعشیان ناوه و توانیویانه موقه‌ده‌م فه‌رحان له ده‌ستی چه‌كداره‌كان رزگار بكه‌ن".
موقه‌ده‌م فه‌رحان، به میدیاكانی پارتی راگه‌یاند: "هه‌موومان فیدای ئاڵای كوردستان و پێشمه‌رگه بین".
وتیشی: "ئه‌وانه‌ی په‌لاماریان داین داعش بوون و یه‌كێكیان ریشی زۆر گه‌وره بوو و ده‌یوت دوو رۆژه چاودێریت ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی به‌سه‌رماندا هات كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو".
په‌لاماری چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر گونده‌كانی سنووری دووبز به‌رده‌وامه و مانگێك پێش ئێستا و له 18ی ته‌مموزی رابردووش‌دا په‌لاماری گوندی چراخ یان دا و له ئاكامدا پێنج هاوڵاتیان كوشت، كه یه‌كێكیان موختاری گونده‌كه بوو و ئه‌وانی دیكه كه‌سوكاری بوون.
PM:12:22:18/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 7428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت