بەڤیدیۆ... تۆم كروز لەكاتی وێنەگرتن تووشی پێكاندێت
وێستگە نیوز-
ئەستێرەی بەناوبانگی سینەمای جیهانی تۆم كروز، لەكاتی وێنەگرتن بۆ فیلمی میژن ئیمپۆسیبڵ بەشی 6 ''Mission Impossible 6''، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا تووشی پێكان دەبێت.
لای خۆیەوە پێگەی ئەلیكترۆنی تی ئێم زید دیمەنی پێكانەكەی لەسەر ماڵپەڕەكەی بڵاوكردۆتەوە، كاتێك تۆم كروزی تەمەن 55 ساڵ لەسەر باڵەخانەیەكەوە خۆی هەڵدەدات بۆ سەر باڵەخانەیەكی تر، بەڵام ناگاتە سەربانی باڵەخانەكە و خۆی دەكێشێت بە ستارەی سەربانی باڵەخانەكەدا.
هاوكات دوابەدوای رووداوەكە تۆم كروز وای لە وێنەگرتن هێنا، پاشان تیمی پزیشكی گەیشتنە لای بۆ چارەسەركردنی.
تۆم كروزی تەمەن 55 ساڵ بەیەكێك لە سینەماكارە بەناوبانگەكانی هۆلییوود دادەنرێت كە سەرەتای كاری هونەری كروز دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1986.
PM:07:58:15/08/2017
ئهم بابهته 2081
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت