سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان و سه‌نته‌ری میترۆ یادی 126 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ چه‌ند چالاكی و وتارێكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان و سه‌نته‌ری میترۆ كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 21ی نیسانی 2024، یادی 126 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ یاده‌كه‌دا سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسانی سلێمانی و كه‌ركوك به‌ چه‌ند چالاكییه‌ك به‌شداری ده‌كه‌ن و هه‌ر بۆ ئه‌و یاده‌ و تیپی هه‌ڵبژارده‌ی رۆژنامه‌نوسان و نوسه‌رانی سلێمانی و تیپی هه‌ڵبژارده‌ی رۆژنامه‌نوسانی كه‌ركوك یارییه‌كی تۆپی پێی له‌ یاریگای كه‌مال سه‌لیم له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

چالاكییه‌كانی ئه‌م یاده‌ به‌مجۆره‌ ده‌بێت:

یەکەم : وتاری سەندیکای ڕۆژنامەنوسان 
دووەم : وتاری سەنتەری میترۆ 
سێهەم: وتاری خانمانی پەیامنێرانی سلێمانی 
چوارەم: وتاری پارێزگای سلێمانی 
پێنجەم : هەڵبژاردەی میدیاکاران و نوسەرانی  سلێمانی لەگەڵ هەڵبژاردەی میدیاکارانی کەرکوک لەیارییەکی پڕ چێژو دۆستانە بەیەک دەگەن .


PM:05:14:19/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو