سه‌یرترین لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له عێراق پێكهێنرا
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان لیژنه‌یه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه كه به‌لای میدیا عێراقییه‌كانه‌وه سه‌یرترین لیژنه‌یه.
میدیا عێراقییه‌كان نوسراوێكی 15ی ئه‌م مانگه‌ی كۆمپانیاكه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه داواكراون بۆ وه‌رگرتنی وته لێیان، میدیاكان ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكراون له گروپێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه سوپا ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، لایكیان له‌دژی چه‌ند پۆستێك كردوه كه به‌دڵی كۆمپانیاكه نییه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان له ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه‌دا باسیان له‌وه كردوه گوایه له‌و گروپانه قسه‌ی ناشرین به چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان كراوه، چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی دیكه‌ش لایكی ئه‌و پۆستانه‌یان كردوه‌و دووباره شه‌یریان كردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌لای به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسه‌كانی كۆمپانیاكه‌وه پشتیوانیكردنه له‌و قسه ناشرینانه.
هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و كاره، كۆمپانیاكه ناوی ئه‌وانه‌ی خستوه‌ته لیستێكه‌وه و داوای لێكردون له رۆژی لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاماده بن.
PM:04:46:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت